یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رای گه‌یاند، ناكۆكی نێوان فاتیح شارستێنی و مه‌لا هه‌ڵۆ حه‌مه‌ڕه‌شید چاره‌سه‌ر كراوه.
له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو به‌هۆى كلیپێكى ماریا هه‌ورامى كێشه كه‌وته نێوان مه‌لا هه‌ڵۆ و مه‌لا فاتیح شارستێنى و هه‌ردووكیان جنێویان به‌یه‌كتر دا و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا قسه‌ى زۆرى له‌باره‌یه‌وه كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ى ئاب، یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕاى گه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی دكتۆر عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه، كێشه‌ی نێوان مه‌لا فاتیح شارستێنی و مه‌لا هه‌ڵۆ حه‌مه‌ڕه‌شید چاره‌سه‌ر كراوه.
روونیش كراوه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له مه‌لا فاتیح و مه‌لا هه‌ڵۆ بانگهێشتنی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان كران و كۆتایی به كێشه‌ی نێوانیان هێنراوه.
"مینبه‌ر شوێنی كاردانه‌وه و قسه‌ی نه‌شیاو نییه و ناكرێ به توندی و زمانی هه‌ڕه‌شه مامه‌ڵه بكرێت، چونكه ئه‌مه له‌گه‌ڵ په‌یامی ئیسلام یه‌ك ناگرێته‌وه و زه‌وینه‌ی ناحه‌زانی ئیسلام خۆش ده‌كات، له‌و په‌نایه توانج و قسه‌ی ناشیرین به‌رانبه‌ر مینبه‌ر و زانایان و گوتاری ئاینی دێته ئاراوه". یه‌كێتى زانایان واى نووسیوه.