مەلا هەڵۆ لە ماڵی ماریا هەورامییە

:: AM:10:52:19/08/2019 ‌
مەلا هەڵۆ ئاشكرای دەكات كە سەردانی ماڵی ماریا هەورامیی كردووە و ڕێزێكی زۆریان لێ گرتووە و هیچ كێشەیەك لە نێوانیان نەماوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەكدا مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە و دەڵێت، سەردانی ماڵی ماریا هەورامیم كرد و ڕێزێكی زۆریان لێ گرتم، هیچ كێشەیەك لە نێوانماندا نەماوە و خێزانی ماریا هەورامی بەڵێنیان داوە دوای روونكردنەوەكانی خۆی، ئەوانیش روونكردنەوەی خۆیان بدەن و كۆتایی بەكێشەكە بهێنن.

لەبارەی ئاشتبوونەوەی لەگەڵ مەلا فاتیح ئاشكرای دەكات، لە كۆبوونەوەكەی دوێنێدا مامۆستا فاتیح داوای كرد لەسەر كەناڵەكان داوای لێبوردنی لێ بكەم، بەڵام من گوتم كەی تۆ لە فتواكانت پەشیمان بوویتەوە، منیش داوای لێبوردن دەكەم، چونكە مامۆستا فاتیح كۆمەڵێك شتی ناشەرعی حەڵاڵ كردووە.

باس لەوەش دەكات، لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا بەڵێنیان داوە سووكایەتی‌ بەیەكتر رابگرن لەگەڵ مەلا فاتیح، بەڵام بێ دەنگ نابێت لە هەركەسێك فەتوای "پێچەوانەی شەرع" بدات و قسەی لەسەر دەكەم.

پێشتر بەرپرسانی حكوومی لەسەر گوتەی نەشیاوی ئەو مامۆستا ئاینییە هاتنە دەنگ و كەسوكاری ئەو هونەرمەندەش دووپاتیان لەوە كردووە سكاڵا لەسەر ئەو وتاربێژە تۆمار دەكەن و كێشەكەیان لە دادگا یەكلا دەكەنەوە.

لە تۆمارێكی دەنگیی، دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانیی دڵەكەم، مەلا هەڵۆ چەندان گوتەی نەشیاو ئاراستەی ئەو هونەرمەندە دەكات.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 5281 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌