پێنج هەنگاو خێرایی مۆبایلەكانتان زیاد دەكات

:: PM:12:32:19/08/2019 ‌
 

زۆرجار بێتاقەت دەبین لەو مۆبایلاەنی هەمانە و دەمانەوێت بە مۆبایلێكی نوێ بیگۆڕین، پێمان وایە مۆبایلەكە كۆنە و خێرایی كەم بووەتەوە و ئیتر بە كەڵك نایەت، بەڵام پێش گۆڕین و كڕینی مۆبایلی نوێ ئەم پێنج هەنگاوە هەڵگرە و پاشان بڕیاری گۆڕینی بدە.

یەكەم: بابەتەكانی بە كاتی هەڵت گرتوون بیانسڕەوە

بەشێك لە سیستەمی هەڵگرتنی بابەت و وێنە و ڤیدیۆ لە مۆبایلەكانتان، پێی دەگوترێ هەڵگرتنی كاتی (ذاكرة التخزين المؤقت)، یان ئەو بابەتانە بەشێوەی كاتی لە میمۆری مۆبایلەكان هەڵگیراون.

كاتێك ئەو بەشە پڕ دەبێتەوە، رەنگە یەكێك بێت لە هۆیەكانی سستكردن و كەمكردنەوەی خێرایی مۆبایلەكانتان بەتایبەت لەكاتی گەڕان و بەكارهێنانی ئینتەرنێت و كردنەوەی ئەپەكان، بۆیە باشتر وایە تەواوی ئەو بەش و بابەتە هەڵگیراوە بێ سوود و بەكار نەهاتووانە بسڕیتەوە، بەمەش شوێنی بەتاڵ لە میمۆری مۆبایلەكەت زیاتر دەبێت و كاریگەری بەسەر خێراتر بوون دادەنێت.

دووەم: ئەو ئەپ و بەرنامانەی بەكاریان دەهێنی

زۆرێكمان دەیان بەرنامە هەیە لە مۆبایلەكانمان دامان گرتوون، بەڵام بەشێك لەو بەرنامانە زۆر بە كەمی بەكار دەهێنین، یان هەر بەكاری ناهێنین، ئەو بەرنامە و ئەپ و تۆڕە كۆمەڵایەتییانەی تر لە توانای خێرایی مۆبایلەكەت كەم دەكەنەوە ئەگەر بە بەردەوام بەكاری نەهێنی.

پێوەند بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبووك، تویتەر، ئینستاگرام و ئەوانی تریش، كە بەشێوەی ئۆتۆماتیک نوێ دەبنەوە، پێویستە كۆنەكان بە بەردەوام بسڕێنەوە، چونكە ئەوانەی پێش خۆیان كە هەن، ناسڕێنەوە و بەمەش لە قەبارەی میمۆری مۆبایلەكە كەم دەكەن.

سێیەم: نوێكردنەوەی سیستەمی مۆبایلەكە

ئەگەر مۆبایلەكەت هێشتا لەسەر سیستەمی كۆن كار دەكات، ئەوا رەنگە خێرایی مۆبایلەكە كەم بكات، بۆیە نوێكردنەوەی سیستەمی مۆبایلەكە بە نوێترین ڤێرژنی كۆمپانیای دروستكەری مۆبایلەكە، رێگایەكی باشە بۆ خێراكردنی.

چوارەم: ئەو بەرنامانەی توانای مۆبایلەكەت زیاد دەكەن

زۆرێك لە بەرنامە هەیە رەنگە ئەگەر دایان بگرینە سەر مۆبایلەكانمان سوودی زۆری دەبێت لە بەرزكردنەوەی توانای مۆبایلەكە و كەمكردنەوەی ئەو كاتەی پێویستە بۆ كردنەوەی بەرنامەكانی تر، تەنانەت بەرنامەی تایبەت هەیە كە رووبەری هەڵگرتنی كاتی شتەكان لە میمۆری، خۆی دەیسڕێتەوە.

پێنجەم: گۆڕینی پاتری

رەنگە ئەمە دوا هەنگاو بێت بیگریتەبەر بۆ خێراكردنی مۆبایلەكەت، چونكە بە تێپەڕبوونی كات، پاتری مۆبایل هەمان توانا و چالاكی جارانی نامێنێت، بۆیە پێویست دەكات بیگۆڕیت بۆ ئەوەی توانای مۆبایلەكەت زیاتر بێت.



وشە - فه‌رمان سادق