میدیاكانی به‌ریتانیا پاش 57 ساڵ له مردنی مارلین مۆنرۆ چه‌ند وێنه‌یه‌كی تەرمەکەیان بڵاو كرده‌وه كه دوای دوو سه‌عات له مردنی وێنه‌كان گیراون.
دوێنێ یه‌كشه‌م، وێنه‌ی مارلین مۆنرۆ ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی كۆچكردووی ئه‌مه‌ریكی، له دوای دوو سه‌عات به‌سه‌ر مردنه‌كه‌ی كه له شوێنی توێكاریی ته‌رمدا گیرابوو، بڵاو كرایه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له میدیاكان دروست كرد.
وێنه‌كان له چواری ئابی ساڵی
1962 له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ره تهیبهتییهكهیهوه گیراون. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه كوڕی فۆتۆگرافهرهكه به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه، بۆیه وێنه‌ی ئه‌و كاته‌ی مارلین هێنده كه‌مه، چونكه به مردووییش پاسه‌وانیی كراوه و ته‌نیا 24 سه‌عات له‌ژێر پشكنیندا ماوه‌ته‌وه و دواتر نێژراوه.
مارلین مۆنرۆ ئه‌كته‌ر و مۆدێلی به‌ناوبانگ ساڵی 1926 له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، به یه‌كێك له جوانترین و كه‌شخه‌ترین ژنه‌كانی سه‌ده‌ی 1950 داده‌نرێت، به‌شداری له چه‌ندان فیلمی به‌ناوبانگی ئه‌و سه‌رده‌مه كردووه، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی جلوبه‌رگ ڕێككه‌وتنی واژوو كردووه، به مۆدێلی سه‌ره‌كییان دانراوه، جوانی و سه‌رنجڕاكێشییه‌كه‌ی بووه‌ته جێی باسی ژنان و پیاوانی سه‌رده‌می خۆی و ئێسته‌ش، ساڵی 1962 به ته‌مه‌نی 36 ساڵی كۆتای به ژیانی خۆی هێناوه، له ماڵه‌كه‌ی خۆی لاشه‌ی مردووی دۆزراوه‌ته‌وه.