ئه‌ستێره و نمایشكاری ئه‌مه‌ریكی "كیم كارداشیان" وێنه‌یەكی ورووژێنه‌ری نوێی خۆی لەگه‌ڵ نزیكترین هاوڕێى له پێگه‌ی تایبه‌تی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاو کردەوە.
وێنه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ی كارداشیان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ركه‌وتووه، ئه‌م وێنه نوێیه‌ی كارداشیان سه‌رجه‌م ناوه‌نده هونه‌رییه عه‌ره‌بییه‌كانی ته‌نیوه‌ته‌وه، له كاتێكیشدا ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كارداشیان ئه‌م جۆره وێنانه بڵاو ده‌كاته‌وه.
له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى كارداشیان نووسیویه‌تى، ""كێڵى یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه ڕكابهریم ده‌كات له ڕووتى جله‌كانمدا".
كیمبێرلی نۆیڵ كارداشیان، ناسراو به كیم كارداشیان، له 21ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1980 له لۆس ئه‌نجلسی ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، كه‌سایه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنی و نمایشكار و ئه‌كته‌ر و دیزاینه‌ری جلوبه‌رگه، له ساڵی 2000 له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ری میوزك "ده‌یمن تۆماس" پێوه‌ندی سۆزداری به‌ست، له 2003 له یه‌كتر جیابوونه‌وه.
دوای ئه‌و جیابوونه‌وه كیم ڕه‌فتاره‌كانی به ته‌واوی ڕووی له گۆڕان كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا كیم هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ پاریس هێڵتندا هه‌بوو، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌وه سه‌رنجی میدیاكانی به‌لای خۆی ڕ‌اكێشا، له شوباتی 2007 گرته‌ی سێكسی كیم و هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی "ڕه‌ی جه‌ی" دزه‌ی كرد، كه له 2003 دا تۆمار كرابوو، له ساڵی 2006 كیم چووه ناو دنیای بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ی و فرۆشگه‌یه‌كی كرده‌وه به ناوی D-A-S-H له كاله‌بۆسه‌س له كالیفۆرنیا.