دوو هاووڵاتی شاره‌دیێ چه‌مانكێ سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی له ناوچه شاخاوییه‌كانی گوندی "گه‌ڤه‌ركێ" مارێكی گه‌وره ده‌كوژن كه درێژیه‌كه‌ی ده‌گاته یه‌ك مه‌تر و 10 سانتیمه‌تر و یه‌كێكه له ماره مه‌ترسیدار و ژه‌هراوییه‌كانی كوردستان.
گه‌ڤه‌ر كه‌ڤه‌ركی یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه‌یه و به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مرۆ دووشه‌م 19ی ئاب، به مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كانی گوندی گه‌ڤه‌رێمان كرد و له‌وێ مارێكی گه‌وره‌یان كوشتووه.
زیاتر گوتی، ماره‌كه درێژییه‌كه‌ی یه‌ك مه‌تر و 10 سانتیمه‌تره و زۆریش قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره‌یه و له جۆری كوره‌ماره كه یه‌كێكه له ماره مه‌ترسیدار و ژه‌هراوییه‌كان، خۆم و هاورێكه‌م توانیمان بكوژین، چونكه مه‌ترسی بۆ سه‌رگیانی هاووڵاتییان و گیاندارانیش هه‌یه.
ئه‌مساڵ له ناوچه جیاوازه‌كانی پارێزگای دهۆك چه‌ندان ماری گه‌وره كوژراون، پێشتریش مارێكی گه‌وره له ده‌ڤه‌ری به‌رێ گارێ كوژراوه، مارێكی تری دوو سه‌ر له ده‌ڤه‌ری نهێلی سه‌ر به ئامێدی كوژراوه.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری