وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق راى گه‌یاند، له شارۆكه‌ى هیتى سه‌ر به پارێزگاى ئه‌نبار تیرۆریستێكیان گرتووه كه یه‌كێكه له كه‌سه نزیكه‌كانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌رۆكى رێكخراوى تیرۆریستى داعش.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له راگه‌یاندراوێكى فه‌رمى ئاشكراى كرد، به‌هۆى ئۆپراسیۆنێكى هه‌واڵگرى فرقه‌ى حه‌وتى سوپاى عێراق، تیرۆریستێكیان له شارۆكه‌ى هیتى سه‌ر به پارێزگاى ئه‌نبار گرتووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسییه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ر له رزگاركردنى ئه‌نبار له ده‌ستى داعش ئه‌و تیرۆریسته گیراوه میرى سه‌ربازى بووه له هیت و كه‌سێكى زۆر نزیكه له ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى و چه‌ندان كوڕیشى له ریزه‌كانى داعشدان.
ته‌نانه‌ت یه‌كێك له كوڕه‌كانى له كرده‌یه‌كى تیرۆریستى خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه و یه‌كێكى تریش له دژى هێزه ته‌ناهییه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه و كوژراوه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ئاماژه‌ى بۆ چه‌ندان تاوان كردووه كه ئه‌و تیرۆریستهى نزیك له به‌غدادى ئه‌نجامى داوه. له راگه‌یاندراوه‌كه دووپاتى ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه ئه‌و كه‌سه گیراوه یه‌كێكه له داواكراوه گرنگه‌كانى دادگا.
دواى نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانى عێراق هه‌موو هه‌وڵیان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ته‌رخان كردووه.