هونەرمەندی ناودارى عێراقی شەزا حەسوون وه‌ك خۆى له پێگه‌ى تایبه‌تى له ئینستاگرام كه تەندروستی ناجێگرە و توانای جوڵە و ڕۆیشتنی نەماوە.
دواى بڵاو بوونه‌وه‌ى دەنگۆی تێکچوونی تەندروستی شەزا حەسوون له تەواوی میدیاکان و سۆشیال میدیا، ئه‌مڕۆ لە ئینستاگرامى تایبه‌ت به‌خۆى وێنەیەکی خۆی لە نەخۆشخانە بڵاو کردەوە و نووسیویه‌تى، "سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هەواڵم دەپرسن، داوای نزاتان لێدەکەم، من توانای جوڵە و ڕۆیشتنم نەماوە و ئازارێکی زۆر لە پشتمدایە".
به‌شێك له هه‌وادارانى هیواى چاك بوونه‌وه‌یان بۆ خواستووه و تا ئێسته هیچ هونه‌رمه‌ندێك هه‌ڵوێستى به‌رانبه‌ر ئه‌و گۆرانیبێژه نه‌واندووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ زۆرترین هونه‌مه‌ند كێشه‌ى هه‌یه.
شەزا حەسوون كە بە ڕەگەز عێراقییە و لە ساڵی 1981 لە شاری دارولبەیزای مەغریب لە دایك بووە. باوكی ڕۆژنامەوانە و دایكیشی مامۆستای مێژووە. زانكۆی لە شاری تەنجە لە كۆلیجی گەشتەوەریی تەواو كردووە. پاشان چووەتە فڕەنسا بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ مەغریب. لە سەرەتادا لە بەرنامەی "نجوم و نجوم" بەشداریی كردووە و پلەیەكی باشی وەرگرت و بەردەوام بوو لە گۆرانی گوتن.
لە بەرنامەی "سوپەر ستاری عەرەب" بەشداریی كرد و تا پلەی دووەم ڕۆیشت. دواتر لە بەرنامەی "ستار ئەكادیمی" توانی بگاتە یەكەمی ئەو بەرنامەیە و لەوە بەدواوە وەك ئەستێرەیەك ناسرایەوە. خاوەنی دەیان گۆرانییە بە زۆربەی شێوەزارەكانی عەرەبی.