ئەکتەر و زۆرانبازی دنیا (دواین جۆنسۆن)ی ناسراو بە (زەرۆک) بەوە بەناوبانگە کەسێکی سادە و بەخشندەیە، له كۆتایى ئه‌مساڵدا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام چه‌ندان وێنه‌ى ڕۆژى هاوسه‌رگیرییه تازه‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه به‌وه‌یش هه‌رایه‌كى زۆرى دروست كردووه.
ئەکتەری بەناوبانگی دنیا دواین جۆنسۆن ناسراو بە "زەڕۆک"، دوای چەند ساڵێک پێوەندی سۆزداری نهێنى وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت دواجار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.
لە دورگەیەک لە هاوای دواین جۆنسۆنی تەمەن 47 ساڵ، لە ئاهەنگێکی سادەدا ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ لۆرین هاشیانی تەمەن 34 ساڵ پێکهێنا، لە کاتێکدا خاوەنی دوو منداڵیشن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه هه‌ردوولا چه‌ند سالێكه پێكه‌وه به‌نهێنى پێوه‌ندییان هه‌بووه.
دواین جۆنسۆن لە ساڵی 1972 لە دایک بووە، پێشتر لە ساڵی 1997 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ دانی گارسیا پێکهێناوە، بەڵام لە 2007 جیابووەتەوە، دواتر پێوەندی سۆزداری لەگەڵ لۆرین هاشیان دروستبوو، گۆڤاری "people" كه گۆڤارێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكییه، له ساڵی 2016 دا ئه‌كته‌ر و زۆرانباز دواین جۆنسۆنى وه‌ك ورووژێنه‌رترین پیاوی دنیا هه‌ڵبژارد.