كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ئه‌مڕۆی ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد له شارۆكه‌ى خانه‌قین به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تۆمار كراوه و گه‌یشتووه‌ته 48 پله.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ڕای گه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی ئاب، پله‌كانی گه‌رما له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و له "شارۆكه‌ی خانه‌قین به‌رزترین پله تۆماركراوه كه 48 پله بووه و دوای ئه‌وه‌یش ناوچه‌ی مه‌یدان بووه كه 46 پله تۆمار كراوه".
كه‌شناسی ده‌ڵێت، "له شاره‌كانی هه‌ولێر 43 پله و سلێمانی 42 پله و هه‌ڵه‌بجه 44 و دهۆك 42 و كه‌ركووك 45 پله تۆمار كراوه".
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه كه له حاجی ئۆمه‌ران پله‌كانی گه‌رما نزمترینی تۆمار كراوه كه 32 پله بووه و له ئه‌مڕۆدا فێنكترین ناوچه‌ی هه‌رێم بووه.