وه‌زیری ناوخۆی توركیا سلێمان سۆیلۆ دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌نكه‌ره واده‌ی تا 30ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كانی ئیسته‌نبۆل ئه‌وانه‌ی كه ناویان تۆمار نه‌كراوه وه‌ك په‌نابه‌ر، ئه‌وا به زۆره‌ملێ له شاره‌كه ده‌كرێنه ده‌ره‌وه.
حاكمی
ئیسته‌نبۆل مانگی ڕابردوو بڕیاری دا، كه ئه‌و سوورییانه‌ی تۆماركراون له ئیسته‌نبۆل كێشه‌یان نییه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه تۆمار نه‌كراون و هاتوونه‌ته ئیسته‌نبۆل، پێویسته به‌ر له 20ی ئاب/ئۆگه‌ست بچنه‌وه هه‌رێمه‌كانی خۆیان و له‌وێ بژین و بمێننه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه مافی مانه‌وه‌یان له ئیسته‌نبۆل نییه.
ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووریا له ئیسته‌نبۆل ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕووی له زیادبوونه‌و ه‌و به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش تا ئێسته نزیكه‌ی نیو ملیۆن هاووڵاتی سووری به گشتی له ئیسته‌نبۆل بڵاوبوونه‌ته‌وه و له ناوچه جیا جیاكان بوونیان هه‌یه.
له لێدوانێكی بۆ پێگه‌ی خه‌به‌ر تورك، سولێمان سۆیلۆ دووپاتی كرده‌وه، تا 30ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر چاوه‌ڕێیان ده‌كه‌ین و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یشیان پێ ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئیسته‌نبۆل به‌جێ بهێڵن، به پێچه‌وانه‌وه سه‌رجه‌میان ده‌گیرێن و به زۆه‌ملێ ده‌برێنه هه‌رێم و ناوچه‌كانی تری توركیا و له‌وێ تۆمار ده‌كرێن.