پێگه‌ی "دیجیتاڵ ترێندز"ی تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیا بڵاوی كرده‌وه، كه كۆمپانیای ئێچ ئێم دی گلۆبال، ده‌ستی به پێشخستنی مۆبایلێكی نه‌وه‌ی پێنجه‌م به نیشانه‌ی بازرگانی نۆكیا كردووه و بڕیاره به نرخێكی كه‌متر له بازاڕ و به تایبه‌تمه‌ندی زۆر ناوازه ڕوو له داهاتوویه‌كی نزیك بیخاته بازاڕه‌وه.
ئه‌و مۆبایله نوێیه‌ی
نۆكیا پێشبینی ده‌كرێ، ببێته ململانێكاری سه‌رسه‌رختی مۆبایله زیره‌كه‌كانی تر كه ئه‌مساڵ خراونه‌ته ڕوو، هاوكات ئه‌وانه‌ی تر به‌هۆی گرانی نرخیانه‌وه، پێشبینی ده‌كرێ هێنده فرۆشیان نه‌بێ، كاتێك مۆبایله‌كه‌ی نۆكیا بخرێته بازاڕه‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه نموونه‌ی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه گالاكسی 10 و نۆت10 و پله‌س نرخیان ده‌گاته هه‌زار و 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش نرخێكی یه‌كجار زۆره و ئه‌سته‌مه هه‌موو كه‌سێك بتوانی بیكڕێت، به‌ڵام مۆبایله نوێیه‌كه‌ی نۆكیا نرخی ته‌نیا 800 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێ، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشی له ئایفۆن و گالاكسی نوێوه نزیكه.
مۆبایله‌كه پرۆسیسه‌ری كوالكۆم سناپدراگۆنی بۆ دانراوه، هه‌روه‌ها توانای كامێراكه‌ی و خێرایی و پاتری و كاتی شه‌حنكردنه‌وه‌ی و پرۆسیسه‌ر و ئه‌نجامدانی فرمانه‌كانی زۆر خێرایه و پشتیوانی تۆڕی ئینته‌رنێتی 5Gیش ده‌كات، ئه‌مه‌یش وایكردووه گه‌نجان چاوه‌ڕوانی بڵاوبوونه‌وه‌ی بكه‌ن.