سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی مووچه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ئێوارەی دوێنێ پێنجشه‌م 22ى ئاب، بڕە پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان گەیشت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئاب، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ڕۆژی یه‌كشه‌م 25ى ئاب، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی "ناوخۆ، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سامانه سرووشته‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی دابه‌ش ده‌كرێت".
زیاتر گوتى، "هه‌روه‌ها مووچه‌ی دامه‌زراوه‌كانی تر‌ى وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هێزی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه و پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌رێم، لیوای یه‌ك و دووی هێزه‌كانی پۆلیسی پاراستنی نه‌وت و گاز دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه ڕوونى كرده‌وه، كه دوای ئه‌وانه‌یش دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت، تا مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی تریش دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه ڕای گه‌یاند، دوای دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.
لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.