گوته‌بێژى حكوومه‌تى به‌ریتانیا راى گه‌یاندووه، سبه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و بۆریس جۆنسۆنى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا له فڕه‌نسا كۆ ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنى بازرگانى بكه‌ن.
گوته‌بێژى حكوومه‌تى به‌ریتانیا به ئاژانسى
رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ى ده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنى بازرگانى له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكات له بوارى بازرگانیدا.
گوته‌بێژه‌كه‌ى روونى كردووه‌ته‌وه، ده‌بێ ئه‌و رێككه‌وتنانه په‌له‌یان لێ بكرێت و دواتریش به‌شێوه‌یه‌ك بن كه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولا بێت، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بێت له ده‌واى ده‌رچوونى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا كه بڕیاره له 31ى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو بێت.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دواى به‌شداربوونى له لووتكه‌ى حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه‌كه، بڕیاره جۆنسۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سبه‌ى یه‌كشه‌م بۆ تاوتوێكردنى رێككه‌وتنى بازرگانى له فڕه‌نسا كۆببنه‌وه.
ئه‌وانه‌ى ره‌خنه له چوونه ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌گرن له یه‌كێتى ئه‌وروپا پێشبینى ده‌كه‌ن، دۆناڵد تره‌مپ له میانه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنانه هه‌وڵ بدات زۆرترین سوود له به‌ریتانیا وه‌ربگرێت و ده‌رچوونى ئه‌م وڵاته بكاته هه‌لێك بۆ به‌هێزكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
بڕیاره له كۆتایى مانگى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا بچێته ده‌ره‌وه و تا ئێسته ئه‌وروپا و ئه‌و وڵاته بۆ قۆناغى دواى چوونه ده‌ره‌وه هیچ رێككه‌وتنێكى نوێیان نه‌كردووه.