دارخورمایەک لە پێنجوێن خەڵکی تووشی سەرسوڕمان کردووە

:: PM:12:33:24/08/2019 ‌

سەرباری كوێستانی ناوچەكە ماوەی چەند ساڵێكە لە گوندی خەرنوكی سنووری شارەدێی ناڵپارێزی سەر بە شارۆكەی پێنجوێن، دارخورمایەك هەیە كە بۆتە جێگەی سەرنج، ساڵانە بەرهەمێكی باشی هەیە و نزیكەی 150 كیلۆ خورما دەگرێت.

كەریم محەمەد، خاوەنی دارخورماكەی پێنجوێن بۆ "وشە" دەڵێ، مێژووی دارخورماكەم بۆ نەوەدەکانی سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە و دوای ئەوەی خورماکە بەشێوەی خۆڕسک سەوز بووە، ساڵی 2001 بەری گرتووە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، دار خورماکە خۆی شین بووە و ئێمەش نەمانهێشتووە ئاژەڵ بیخوات و دواتریش گەورە بووە، سەرەتا دوو بۆڵ خورمای گرت، بەلامانەوە سەیر بوو، خەڵك دەستە دەستە دەهاتن بۆ سەیركردنی و ساڵی دواتر 11 بۆلی گرت، هەر بۆڵەی كە كێشاومانەوە نزیكەی 18 كیلۆ بووە، بەشێوەیەكی گشتیش بەری ساڵانە نزیكەی 150 كیلۆ دەبێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، خورماكە جێگەی سەرسوڕمانە، چونكە پێشتر خورمامان نەدیوە و تەنیا لە ناوچە گەرمەكان بووە، هەروەها داری خورماكە، بەرگێكی وای پێوەیە كە وەكو خوری مەڕ وایە و هەست بە سەرما و گەرما ناكات.

گوندی خرنوك دەكەوێتە شارەدێی ناڵپارێزی سەر بە شارۆکەی پێنجوێن و نزیكەی 30 ماڵی تێدایە.

پێنجوێن/ رێین پێنجوێنی















وشە - هیدایه‌ت جان

ئه‌م بابه‌ته 2451 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌