ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارێكى ده‌ركرد و به‌گوێره‌ى بڕیاره‌كه، خولى پێگه‌یاندنى ئه‌فسه‌ر له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه واژووى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى له‌سه‌ره، ئاماژه به كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دراوه و دووپات له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌و وه‌زاره‌ته بۆ كردنه‌وه‌ى خولى پێگه‌یاندنى ئه‌فسه‌ران كراوه‌ته‌وه.
له بڕیاره‌كه‌دا كه "وشه" كۆپییه‌كى لێ بڵاو ده‌كاته‌وه و هاتووه، لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێ به مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى كردنه‌وه‌ى خولى پێگه‌یاندنى ئه‌فسه‌ران بۆ كارمه‌ندانى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ و ئه‌وانه خاوه‌ن بڕوانامه‌ن بۆ زیاتر سوود وه‌رگرتن له ڕاژه‌كه‌یان.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه خولى پێگه‌یاندنى ئه‌فسه‌ران وه‌ستاوه، هاوكات به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" ئه‌وانه‌ى بڕوانامه‌ى زانكۆیان هه‌یه ده‌توانن به‌شدارى له‌و خوله‌دا بكه‌ن و دواتر ڕێنوێنى له‌باره‌یه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه.