ڕه‌یان ستار كچه مۆدێلێكی 18 ساڵی شاری هه‌ولێره، له چاوپێكه‌وتنێكی بۆ "وشه" ده‌ڵێ، خۆم به تاكه مۆدێلی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانم و هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاریم نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ی ئاب، ڕه‌یان ستار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كاری مۆدێل یه‌كێك بوو له ئاواته‌كانی منداڵیم و هه‌رگیز لێی په‌شیمان نیم، چونكه خۆم هه‌ڵمبژاردووه و ناوبانگیشم پێی په‌یدا كردووه.
ڕه‌یان ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی كاری مۆدێله‌وه ڕووبه‌ڕووی زۆرترین ڕه‌خنه بوومه‌ته‌وه، به‌ڵام من شكستم نه‌هێناوه و به‌رده‌وام بووم، چونكه جوانیی خۆم به دڵه و خۆم پێ جوانه بۆیه خه‌ڵكیش من به جوان ده‌بینن.
زیاتر گوتی: كاری مۆدێلی ته‌نیا حه‌زێكی خۆمه و هیچ قازانجێكی مادی بۆ من نه‌بووه و حه‌زیش ناكه‌م هه‌یبێت، چونكه من بۆ پاره نه‌بوومه‌ته مۆدێل، هه‌روه‌ها خۆم به تاكه مۆدێلی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانم و شانازیش به خۆمه‌وه ده‌كه‌م و ڕێزی زۆرم بۆ مۆدێله‌كانی تر به‌ڵام زۆربه‌ی مۆدێله‌كان جوانكارییان كردووه و شێوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆیان پێشانی خه‌ڵك ناده‌ن، به‌ڵام من تاكه مۆدێلم بێ جوانكاری شێوه‌م پێشانی خه‌ڵك داوه.
هه‌ولێر/ گه‌رمیان گلی