ڕوونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان دەدرێ‌

:: PM:03:06:24/08/2019 ‌
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دابەشكردنی شوقە بۆ كرێنشینان ڕوونكردنەوە دەدات و دووپات دەكاتەوە، دوای تەواوبوونی پڕۆژەكە لە پرۆسەیەكی شەفاف دابەش دەكرێ‌.

ئەمڕۆ شەموو 24ی ئاب، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردووەتەوە و تیایدا هاتووە، پڕۆژەی شوقەكانی كرێنشینان هێشتا تەواو نەبووە و هیچ وادەیەكیش بۆ دابەشكردنی یەكەكان دیاری نەكراوە.

لە ڕوونكردنەوەكەدا دووپات كراوەتەوە كە پڕۆژەكە ئێستە كاری تێدا دەكرێت كە بریتییە لە دانانی ئاوەڕۆ و كارەبا و ئاوی خواردنەوە و قیرتاوكردنی پڕۆژەكە و دوای تەواوبوونی كاركردن تیایدا لە پرۆسەیەكی شەفافدا دەست دەكرێت بە دابەشكردنی.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم

ئه‌م بابه‌ته 331 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌