سكارلێت جۆهانسن خانمه ئه‌كته‌ری پاڵه‌وانی فیلمی "ئه‌ڤێنجه‌رز"، ئێسته یه‌كه‌مین ئه‌كته‌ره له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو سینه‌ما له دنیادا كه زۆرترین كرێ وه‌رده‌گرێ.
به‌پێی ئاماری گۆڤاری "فۆربیس"ی ئابووریی ئه‌مه‌ریكی، ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ئه‌مساڵدا، سكارلێت جۆهانسن ئه‌كته‌ری ناسراوی هۆڵیوود، 56 ملیۆن دۆلاری په‌یدا كردووه، ئه‌مه‌ش مانای وایه، بۆ هه‌ر ڕۆژێك له‌و ماوه‌یه‌دا 233 هه‌زار دۆلاری په‌یدا كردووه و زۆرینه‌شی بۆ به‌شداریكردنی له فیلمی ناسراو ئه‌ڤێنجه‌رز ده‌گه‌ڕێته‌وه كه توانی ببێته پڕداهاتترین فیلمی مێژووی سینه‌ما و پێشی "ئه‌ڤاتاری دایه‌وه.
پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێ، ئه‌مه ساڵی دووه‌مه له‌سه‌ر یه‌ك، جۆنسۆن ده‌بێته خاوه‌نی گرانترین كرێی به‌شداربوون له فیلم‌دا و به‌مه‌ش ناوی چووه‌ته ڕیزی زه‌نگینترین كه‌سایه‌تییه هونه‌رییه‌كانی دنیاوه.
به‌شی كۆتایی فیلمی ئه‌ڤێنجه‌رز به‌ناوی "ئێند گێم" توانی هه‌موو ژماره پێوانه‌یییه‌كان له‌ڕووی داهاته‌وه بشكێنێ، هه‌ر بۆیه ته‌نیا له‌و فیلمه‌دا جۆهانسن 35 ملیۆن دۆلاری په‌یدا كردووه كه تێیدا ڕۆڵی "ناتاشا ڕۆمانۆف" ده‌بینێ كه به "بێوه‌ژنه ڕه‌شه‌كه" ناسراوه.
سکارلێت جۆھانسن، لەدایکبووی 22ی تشرینی دووەمی 1984ە، ئەکتەر و گۆرانیبێژ و مۆدێلیستێکی ئەمه‌ریکییە، بە بەشداریکردنی لە فیلمەکانی «The Avengers»، «Match Point»، «The Prestige» و «Lost in Translation» ناسراوە.