گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی سعوودیه، چوار كه‌س دزی له نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به هۆی گرته‌ی ڤیدیۆییه‌وه، گیران.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاری جده‌ی سعوودیه، چوار كه‌س دزی له نوێژخوێنان ده‌كه‌ن، دوای لێكۆڵینه‌وه و لێگهڕانیش پۆلیس هه‌ر چوار دزه‌كه‌ی گرت.
ئه‌و چوار دزه، له پشت نوێژخوێنانه‌وه كۆ ده‌بوونه‌وه، ئه‌و كاته‌ی ده‌چوونه نێو ده‌روازه‌ی مزگه‌وته‌كه‌وه، باری قهرهپهستانی شوێنه‌كه‌یان ده‌قۆسته‌وه و دزییه‌كه‌یان ده‌كرد و خۆیان په‌نا ده‌دا تا ئاشكرا نه‌كرێن، بێ ئاگا بوون له‌وه‌ی كامێرای چاودێریی وێنه‌یان ده‌گرێت.
پۆلیسی پارێزگای جده، له زاری گوته‌بێژیی فه‌رمییه‌وه "عه‌قید عاتی ئه‌لقرشی"، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند ڤیدیۆكه‌یان سه‌رنج داوه و له دزه‌كان ورد بوونه‌ته‌وه و ناسیویانهوه، به‌و هۆیه‌وه گرتوویانن و راده‌ستی دادگا كراون.