ژماره‌یه‌ك كادر و لایه‌نگى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌باره‌ى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌یان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ڕاى ده‌گه‌یه‌نن، یه‌كێتی به بارودۆخێكی هێنده دژوار‌و خراپ‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت كه له مێژووی ئه‌م حزبه‌دا وێنه‌ی نییه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ك كادر و لایه‌نگرى یه‌كێتى به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، ئێسته كه هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌دا نه‌ماوه و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه له‌سه‌ر كۆنگره گه‌رمه، به‌ڵام بۆچوونی جیاواز به‌دی ده‌كرێت و له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا به ئاشكرا بانگه‌شه بۆ كۆنگره‌ی ته‌وافووقی و پشك پشكێنه ده‌كرێت.
" ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك له كادرانی یه‌كێتی له گشت ناوچه‌كان، پێمان وایه، ته‌وافووق و پشك پشكێنه گورزێكی كوشنده‌یه له گشت ئه‌و به‌ها باڵایانه‌ی یه‌كێتی له‌پێناویدا دامه‌زراوه و پێڕه‌وی ده‌كات و به‌شێك ده‌بێت له سیاسه‌تی پێشێل كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ كه له دوای كۆنگره‌ی سێیه‌مه‌وه بۆته دیارده‌و به‌رده‌وامه" له‌ناوه‌ڕۆكى به‌یاننامه‌كه‌دا وا هاتووه.
روونیشكراوه‌ته‌وه كه له ئه‌نجامى ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رانبه‌ر پێڕه‌وی ناوخۆ ده‌كرێت، ئێسته فكر له یه‌كێتیدا به‌ته‌واوی فه‌رامۆش كراوه و گه‌نج كه پایه‌ی دامه‌زراندن و سه‌ركه‌وتنه‌كانی یه‌كێتی بوون، ئێسته به ته‌واوی له یه‌كێتی دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.
ئه‌و كادرانه‌ى یه‌كێتى داواكارن رۆژی سازكردنی كۆنگره‌ی چواره‌م دیاری بكرێت و رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتی وه‌ك واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م بێت و كۆنگره كۆنگره‌یه‌كی ئازاد بێت بۆ نوێبونه‌وه‌و گۆڕانكاری نه‌ك كۆنگره‌ی ته‌وافووق و پشك پشكێنه.
له كۆتاییشدا ده‌ڵێن، كادرانی یه‌كێتی، پێڕه‌وی سیاسه‌ت و ئایدیاكانی جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته بۆ مانه‌وه و به‌هێزكردنی یه‌كێتییه نه‌ك بۆ ته‌وافووق و مانه‌وه‌ی كه‌س و سه‌ركرده‌كان.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" ئه‌وانه‌ى ئه‌و به‌یاننامه‌یان ده‌ركردووه له باڵى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانین و له‌ماوه‌ى ڕابردوویش دژى كۆسره‌ت ره‌سووڵ جێگرى سكرتێرى گشتیی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان چه‌ندان پۆستى فه‌یسبووكیان كردووه.