دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له چاوه‌ڕوانی ئاپی "واتس‌ئاپ" سورپرایزه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه بریتییه له خزمه‌تگوزاری وێنه‌ی جووڵاو، كه ده‌توانن له ڕێی هاندی ئایفۆن به ئاسایی خزمه‌تگوزارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنن.
پێگه‌ی GadGets بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێسته واتسئاب له ڤێرژنه ئه‌زموونییه‌كه‌ی كه بریتییه له ڤێرژنی 2.17.6 خزمه‌تگوزاری به‌كارهێنانی وێنه‌ی جۆری Gif كه وێنه‌ی جووڵاویشی پێ ده‌گوترێ، له ڕێی سیمبۆل و ئیمۆجییه‌كان به‌كار بهێنن.
ئه‌و خزمه‌تگوزارییه له ته‌ك شریتی نووسین و تایپكردن خراوه‌ته ڕوو، وێنه گوزارشتییه‌كان به شێوه‌ی وێنه‌ی جووڵاو Gif ده‌توانن به‌كار بهێنن.
هاوكات واتس‌ئاپ ژماره‌ی به‌كارهێنانی وێنه‌كانی له 10 وێنه‌وه بۆ 30 وێنه زیاتر كردووه.
به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن ئێسته ئه‌و ڤێرژنه ئه‌زموونییه‌ی واتس‌ئاپ داونلۆد بكه‌ن و به‌كاری بهێنن و له‌وێوه‌ش ئه‌و خزمه‌تگوزارییه خراوه‌ته ڕوو و ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن.
واتس‌ئاپ به‌رنامه‌ی نامه ناردنی ڕاسته‌وخۆ و پێوه‌ندیكردنه، له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن بریان ئاكتۆنی ئه‌مه‌ریكی و جان كۆمی ئۆكرانی دامه‌زراوه و هه‌ردووكیان پێشتر كارمه‌ندی كۆمپانیای یاهوو بوون و ئێسته باره‌گاكه‌ی له سانتا كلارای ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكایه، ڕۆژانه 27 ملیار نامه له ڕێی واتسئاپه‌وه له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانییه‌وه ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت.