یاریزانێكی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد
یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی نووری عومەر یاریزانی دێرینی شاری سلێمانی كرد كە دوێنێ یەكشەم لە كاتی یاریكرندا كۆچی دوایی كرد.
سەفین كانەبی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) پرسەكەی ئاراستەی بنەماڵەی نووری عومەر كرد.
كانەبی لە كۆمێنتێكدا نووسیویەتی: به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكه (نووری عمر)ی یاریزانی دێرینی شاری سلێمانییم پێگه‌یشت، كه له كاتی یارییدا گیانی سپاردووه.
زیاتر نووسیویەتی: بەم بۆنەیەیەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته كه‌س و كار و هه‌موو وه‌رزشوانانی كوردستان به گشتی و شاری سلێمانی به تایبه‌تی ده‌كه‌م، داواكاریشم له خوای گه‌وره كۆچكردوو به به‌هه‌شتی فراوان شاد بكات، سه‌بر و ئارامیش به خانه‌واده‌ی به‌رێزیان ببه‌خشێ و ئینشا‌ولله ئه‌مه دواناخۆشی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێ.
وشە -
ئامانج ئه‌كره‌م