كۆنترۆڵی سپیبوونی قژت بكە

:: PM:09:30:28/08/2019 ‌

ئەگەر لەوانەی كە ترست هەیە لەوەی سپیبوونی قژ رووت تێ بكات، دەتوانیت چەند هەنگاوێك باوێیت و لە رێگەیەوە پارێزگاری لە رەنگی قژت بكەیت، كە بە هۆی لەناوچوونی خانەكانی بەرپرس لە رەنگی قژ بە تێپەڕبوونی كات یان چەند هۆكاری بۆماوەیی و ژینگەییەوە وا دەكەن رەنگی قژ بگۆڕێت بەرەو سپیبوون بچێت.

ماڵپەڕی " wptv"، باسی ئەوە دەكات ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان لە سپیبوونی قژیان بپارێزن، پێویستە ئاگەداری سیستەمی خۆراكیان بن و بۆیەكردنەوەی قژ چارەسەر نییە، جۆدی رواند شارەزای خۆراك لەوبارەوە دەڵێت، مرۆڤ ناتوانێت كۆنترۆڵی سپیبوونی قژی بكات، بەڵام دەتوانێت دوای بخات لە رێگەی پێڕەوكردنی سیستەمێكی خۆراكی دروست و ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی.

ئەو شارەزایە ئاماژە دەكات كە ئەوانەی رقیان لە سپیبوونی قژیانە پێویستە لەو خۆراكانە دووربكەونەوە كە هۆكارن بۆ هەوكردن كە رێگرن لە سوودوەرگرتن لەو خۆراكەی دەیخۆن و یارمەتیان دەدات لە رووبەڕووبوونەوەی، هاوكات رێنوێنی دووركەوتنەوە لە فاست فوود دەدات بەهۆی دەوڵەمەندی بە چەوری و خوێ و رووكردن لە خواردنی میوە و سەوزە بەتایبەتی توو و ئەفۆكادۆ و سەوزە پەلكدارەكان.

زیاتر دەڵێت، هەروەها دەبێت مرۆڤ بڕی پێویستی نوستنی هەبێت بۆ حەسانەوەی لەشی بەتایبەتی لە شوێنێكی پاك و هێمن، لە توێژینەوەیەكی تردا باسی ئەوە كراوە كە سپیبوونی قژ لە تەمەنی زوو بەهۆی كەمی ڤیتامینەكانی دی و ئی و بی6 یان بەهۆی ماندووبوونی زۆر و هۆكاری بۆماوەییەوە دەبێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل