سووپای پاسدارانی ئێران ڕای گەیاندووه، کە دوو پێشمه‌رگه‌ى حزبی دیموکراتی كوردستانی ئێران لە شاری سەردەشت کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانیانه‌وه و گیانیان لە دەست داوە.
كه‌مێك پێش ئێسته ڕێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی ئاب، فەیلەقی حەمزەی سووپای پاسداران لە ئورمیە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕای گەیاند، "بکوژانی پاسدار (خالید شوانی) لە سنوورەکانی سەردەشت کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی سووپا و دوو کەسیان گیانی لە دەست داوە و یەکێکیان بە دیل گیراوە".
رێكخراوی هەنگاو له ڕاگهیاندراوهكهدا كه وێنه‌یه‌كى له ژوورى هه‌واڵى ڕۆژنامه‌نووسانى ڕۆژهه‌ڵات ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ڕاى گه‌یاندووه، دوو کەس بەناوەکانی (عەلی بایزیدپوور و ئیبراهیم عەزیز نژاد) لە گوندی قەڵاڕەشەی سەردەشت لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکدا کە سه‌عات دووی بەرەبەیان هاتووەتە ئاراوە گیانیان لە دەست داوە و کەسێکیش بە ناوی (مێهران ئەحمەدیان) بریندار و دواتر بە دیل گیراوە.
سەرچاوەیەکیش لە حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) ئەو زانیاریانەی بۆ هەنگاو پشتڕاست کردوەته‌وه.