ماڕك زوكه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووك، دوای تێپه‌ڕینی ته‌نیا دوو هه‌فته به‌سه‌ر ده‌ستپێكی ساڵی 2017دا، سامانه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و ئێسته خاوه‌نداری له پێنج ملیار دۆلار ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه رۆژنامه‌ی "ژه سه‌ن"ی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ریزبه‌ندی فۆڕبس، ئێسته زوكه‌ربێرگ پێنجه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی دنیایه، دوای بیڵ گه‌یتس، وارن بافیت، جیف پیزۆس و ئه‌ماسیۆ ئۆرتیگا.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بوونی زوكه‌ربێرگ به پێنجه‌می ریزبه‌ندییه‌كه، به هۆی ئه‌و قازانجه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی نێوان سێ تا 13ی ئه‌م مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ردا چووه‌ته سه‌ر سامانه‌كه‌ی.
له ئێسته‌دا پشكه‌كانی كۆمپانیای فه‌یسبووك، ژماره‌ی پێوانه‌یییان تۆمار كردووه و به‌رز بوونه‌ته‌وه بۆ 53.8 ملیار دۆلار، كه ماڕك زوكه‌ربێرگ 410 پشكی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی هه‌یه و له بنه‌ڕه‌تیشدا هه‌ر خۆی دامه‌زرێنه‌ریه‌تی.