دڵشاد تۆفیق گۆرانیبێژێكى شارى هه‌ولێره و ساڵانێكه له رێگه‌ى گۆرانییه‌كانیه‌وه ده‌یناسین، ئه‌م هونه‌رمه‌نده له چه‌ندان به‌رنامه‌ى رادیۆیی به‌شدارى كردووه و گۆرانى تێدا گوتووه. وه‌ك خۆى ئاماژه‌ى بۆ كرد له‌به‌رئه‌وه‌ى له خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژار بووه، نه‌یتوانیوه هه‌ر له ته‌مه‌نى زووه‌وه كارى هونه‌رى بكات و زیاتر ده‌ربكه‌وێ. له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا رووبه‌ڕووی چه‌ند پرسیارێك ده‌كرێته‌وه.
تۆ به‌رله‌وه‌ی گۆرانی بڵێیت، شیعریش ده‌نووسیت، چۆن بوو رووت كرده دنیای گۆرانیگوتن؟
له‌باره‌ى شیعر نووسین، من ئه‌وكات به‌حوكمی ئه‌وه‌ی به‌شداری به‌رنامه هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌كانم ده‌كرد، حه‌زم له شیعر نووسین بوو، كه به‌شداریم ده‌كرد له به‌رنامه‌كان زۆربه‌ی هاوڕێیه‌كانم ده‌ستی نووسینی شیعریان هه‌بوو. منیش ئه‌وكات حه‌زم له شیعر بوو، ده‌منووسی و له به‌رنامه‌كان ده‌مگوت. به بیرمه له نووسینى په‌خشانه شیعردا به شاهێدى ئه‌و براده‌رانه، ده‌ستێكى باڵام هه‌بوو. دواى ئه‌وه‌یش راسته گۆرانیم ده‌گوت و رادیۆ سه‌كۆیه‌كى گرینگ بوو بۆ ده‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردنى من.
حه‌ز له چ جۆره ستایلێكی گۆرانیگوتن ده‌كه‌یت؟
حه‌ز له ره‌سه‌نایه‌تی ده‌كه‌م، هه‌ست ده‌كه‌م له ستایلی گۆرانیگوتنیش له ده‌نگ و ستایلى ره‌سه‌ن نزیكم و له‌وه‌وه زیاتر سه‌ركه‌وتووم. هه‌ڵبه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌یش كه ده‌ستم به گۆرانیگوتن كرد، سه‌ره‌تا به دووباره‌كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى هونه‌رمه‌نده نه‌مره‌كان و ره‌سه‌نه‌كان بوو. بۆیه خۆم له‌و ستایله به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌زانم نه‌ك ستایلى رۆژئاوایی و توركی.
بیرت له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه حه‌یرانیش بڵێیت؟
له‌باره‌ى حه‌یرانیش وه‌ك به‌رهه‌م تا ئێسته تۆمارم نه‌كردووه، به‌ڵام له به‌رنامه‌مدا هه‌یه و له داهاتوودا حه‌یرانیش بڵێم.
له‌ناو گۆرانییه‌كانتدا عه‌شقێكی جوان و قووڵ هه‌یه، له ده‌ره‌وه‌ی گۆرانیش ئه‌م عه‌شقه بوونی هه‌یه؟
بێگومان ئه‌گه‌ر عه‌شق نه‌بێت ناتوانم له ناخه‌وه گۆرانی بڵێم. من عه‌شقی گۆرانیم، له ده‌ره‌وه‌ی گۆرانی و له ناو گۆرانییه‌كانیشمدا هه‌ر ئه‌و عه‌شقه هه‌یه.
ئایا ئه‌و گۆرانییانه‌ى بۆ پێشمه‌رگه ده‌گوترێن، له ئاستى پێویستدان؟ تۆش یه‌كێكى له‌وانه و گۆرانیت بۆ ئاسایشیش گوتووه؟
گۆرانیگوتن بۆ پیشمه‌رگه زۆر پێویسته. پێشم وایه زۆربه‌ى كاره‌كانیش كه بۆ پێشمه‌رگه كراون باش بوون. له‌باره‌ى كاره‌كه‌ى منیش، له ساڵى 2009 سروودم بۆ پێشمه‌رگه گوتووه و پێشم وایه كارێكى سه‌ركه‌وتوو بووه. دواتریش پێم باش بوو بۆ ماندووبوون و شه‌ونخوونى برا ئاسایشه‌كانمان، سروودێك بڵێم و خزمه‌تێكى بچووكیان بكه‌م.
نێوانت له‌گه‌ڵ شیعرى ئێسته‌ى لاوان‌دا هه‌یه؟ چونكه كاتى خۆى نزیك بووى له‌م نه‌وه‌یه.
زۆر حه‌زم له شیعره و شیعری هه‌موو شاعیران ده‌خوێنمه‌وه. راسته نزیكم له شیعرى شاعیره تازه‌كان و زیاتریش حه‌زم له شیعرى شاعیره گه‌نجه‌كانه، به‌تایبه‌ت شیعرى شاعیران ئارى ئاغۆك و غه‌مگین بۆڵى. له ئێسته‌دا شاعیرى زۆرباشى گه‌نجمان هه‌یه و قووڵ و پڕ مانا ده‌نووسن.
هه‌ورین و ئه‌ڤین