گه‌نجێكی شاڕۆكه‌ی زاخۆ، لێزانییه‌كی باشی له بواری پرۆگرامسازی هه‌یه، وێرای دڕۆستكردنی پرۆگرام، هاوكات كار له‌سه‌ر وه‌رگێڕانی پرۆگرامه‌كانیش بۆ زمانی كوردی ده‌كات و تا ئێسته 15 پرۆگرامی وه‌رگێڕاوه بۆ زمانی كوردی.
"ئه‌یمه‌ن سه‌بری" ئه‌و گه‌نجه‌یه كه ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئه‌نجام داوه، به "وشه"ی گوت: ماوه‌ی پێنج ساڵه خه‌ریكی پرۆگرامسازی و وه‌رگێڕانم، له پاڵ خوێندنی قوتابحانه، خۆم به دروستكردن و وه‌رگێرانی پرۆگرامه جیهانی و تۆڕه كۆماڵاتییه‌كان سه‌رقاڵ ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین سوود پێشكه‌ش بكه‌م.
ئاماژه‌ی به‌وه دا، وێڕای دروستكردنی چه‌ند پرۆگرامێك بۆ قوتابخانه‌كانی شارۆكه‌ی زاخۆ، هاوكات تا ئێسته 15 پرۆگرامم وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی كوردی كه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ شارۆكه‌ی زاخۆ و گه‌لی كورد.
زیاتر گوتی: له‌و پرۆگرامانه‌ی من وه‌رم گێڕاون بۆ زمانی كوردی، هه‌ركه‌س بیه‌وێ ده‌توانێت سوودیان لێ وه‌ربگرێت، وه‌ك: یاهوو، دومپسته‌ر و ئه‌پ شه‌یر، هه‌روه‌ها دانانی ناوی پێشمه‌رگه له جیاتی ناوی گووگڵ.
جیا له‌و پڕۆژانه، ئه‌یمه‌ن زمانی كوردی بۆ ئینستاگرام و كسایپ ته‌واو كردووه و ئێسته چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی هه‌ردوو كومپانیانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕن.
ئه‌و گه‌نجه زاخۆیه، بێجگه له دروستكردن و دانان و وه‌رگێڕانی پرۆگرام، شاره‌زایه له هاككردن كه بۆ خزمه‌تی كورد به‌كاری ده‌هێنێ و تا ئێسته چه‌ندان پێگه و ڤیدیو و لاپه‌ڕه‌ی داعشی هاك كردووه.
دوا پڕۆژه‌ی ئه‌یمه‌ن كه ئێسته سه‌رقاڵیه‌تی وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: ئێسته من خه‌ریكی گه‌وره‌ترین پرۆگرامم كه بێگومان هه‌موو كوردێك پێویستی پێی هه‌یه، ئه‌ویش به كوردیكردنی مایروسوفت ئوفیسه بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی: وۆرد، ئێكسل، ئه‌كسس، پاوه‌رپۆیند و به پشتیوانی خوا له ماوه‌ی داهاتوودا ته‌واویان ده‌كه‌م.
ئه‌یمه‌ن له ساڵی 1998 له شارۆكه‌ی زاخۆ له دایك بووه و قوتابی پۆلی 12 ئاماده‌یی به‌شی زانسییه، ده‌یه‌وێت ببێته گه‌وره‌ترین پرۆگرامساز و هاككه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و پێی وایه كه زۆر گرنگه چه‌ند كوردێكی دڵسۆز هه‌بێت شه‌ڕی ئه‌لیكترونی له‌گه‌ڵ دوژمنی كورد بكه‌ن و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه، كه‌سانی پرۆگرامساز و داهێنه‌رمان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پشتیوانی، كۆمه‌ڵێك له‌و داهێنه‌ر و پڕگرامسازانه له كاره‌كانیان سستبوون و پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه.
زاخۆ/ نه‌وزاد هلۆری