هه‌یفا وه‌هبی گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ناسراوی لبنانی، وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به جلێكی سووره‌وه بڵاو كرده‌وه.
ئه‌و گۆرانیبێژه، هه‌میشه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌كتیڤێتی لاپه‌ڕه‌كانی به‌رده‌وام بێت و هه‌میشه نزیك بێت له هه‌وادارانییه‌وه، به وێنه‌ی نوێ به‌سه‌ریان ده‌كاته‌وه. ئه‌م وێنه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی فه‌نتازی گیراوه و له یه‌ك كاتدا سێ وێنه‌یه كه هه‌نگاوه‌كانی دابه‌زینێتی له‌سه‌ر پلیكانێك و چوون بۆ هۆڵێكه تا له چه‌ند لایه‌كه‌وه عه‌زییه‌كه‌ی ده‌ركه‌وێت.
جێی ئاماژه‌یه هه‌یفا پێش ماوه‌یه‌ك چه‌ند وێنه‌یه‌كی تری خۆی بڵاو كرده‌وه كه گرته‌ی دوایین كاری نواندن بوون و بۆ ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ئاماده‌ی كردوون، به‌ڵام هێشتا هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌یفا وه‌هبی (44 ساڵ)، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی وه‌ك نمایشكار ده‌ركه‌وت و له ڕیكڵامی چه‌ند كاڵایه‌كی بازرگانیشدا له تیڤییه‌كان ده‌بیندرا، پێش ئه‌وه‌ی بچێته بواری هونه‌ر و وه‌ك گۆرانیبێژ ناو ده‌ربكات. ئه‌گه‌رچی هۆی سه‌ره‌كیی ناسراوییه‌كه‌ی، به‌هۆی شۆخوشه‌نگییه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ڕووی كرده بواری نواندن و له چه‌ند دراما و فیلمێكدا وه‌ك پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وت، به‌ڵای ڕه‌خنه‌گرانیشه‌وه، زیاتر له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه.