ئه‌مڕۆ یانه‌ی یۆڤانتوسی ئیتاڵی به فه‌رمی لۆگۆی نوێی یانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام هێنده‌ی بێزاری و توڕه‌یی لێ كه‌وته‌وه، هێنده نه‌بووه جێی ڕه‌زامه‌ندیی هه‌وادارانی یانه‌ی خانمه پیره‌كه.
ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، توڕه‌یی به‌شێك له هانده‌رانی یانه ئیتاڵییه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كۆ كردووه‌ته‌وه كه چۆن بێزاری خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و لۆگۆ تازه‌یه ده‌رده‌بڕن و هه‌ندێكیان ده‌ڵێن هێنده‌ی شیاوه لۆگۆی چێشتخانه‌یه‌كی ژاپۆنی بێت، هێنده شیاوی ئه‌و یانه مێژووییه نییه كه یه‌كه‌مینی ئیتاڵیا و له ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی باشترین یانه‌كانی ئه‌ورووپا و جیهانه.
ئەندریا ئانێلی سەرۆكی یانەی یۆڤانتۆس نەیشاردەوە كە ماوەی ساڵێكی تەواوە بە دروستكردنی لۆگۆیەكی نوێوە خەریكن و دوێنێ دووشەمیش بەفەرمی لۆگۆ نوێیەكەی پێشكەش بە هەواداران و دەزگاكانی راگەیاندن كرد و گوتی: لۆگۆ نوێیەكە گوزارشت لە شێوازی یانەی یۆڤانتۆس بۆ ژیان دەكات. جەختیشی كردەوە كە ئامانجی یانەكەیان فراوانبوونە لەسەرتاسەری جیهان.
سەرۆكی یۆڤانتۆس ئاماژەی بەوەش دا كە لۆگۆی نوێی یانەكەیان لۆگۆیەكی سادەیە و تەنیا لە دوو خەت پێكدێت، كە هەردووكیان گوزارشت لەپتی (J)ی ئینگلیزی دەكەن كە یەكەمین پیتی ناوی یۆڤانتۆسە.
وه‌ك ئه‌و ڕۆژنامه به‌ریتانییه ئاماژه‌ی پێ كردووه، به‌شێك له هه‌وادارانی یۆڤانتۆس، داوای ده‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یانه‌كه‌یان كه بوونه‌ته هۆی پێشنیازی گۆڕینی لۆگۆ.
به‌ڵام یانه‌كه داكۆكی ده‌كات و داوا له هه‌وادارانی ده‌كات له‌گه‌ڵ ساڵی نوێ كاتێك به درێسی یانه‌كه‌یانه‌وه ده‌یبینن، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێ كه زۆر جوانتره له‌وه‌ی پێشتر، به‌تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامانجی بازرگانی له پشته‌وه‌یه و سوودی ئابووری به یانه‌كه ده‌گه‌یه‌نێ.
جێی باسە یانەی یۆڤانتۆس بەیەكێك لە گەورەترین یانەكانی تۆپی پێی لەسەرتاسەری جیهان دادەنرێت و یەكەمی یانەی ئیتاڵیشە زۆترین ناسناوی خولی تۆپی پێی وڵاتەكەی بەدەستهێنابێت كە 32 جارە، هەروەها پێنجەمجارە لەسەر ناسناوی خولی ئیتاڵیا بەدەست دێنێ و ئەمساڵیش دوای ئەنجامدانی 19 یاریی، تا ئێستا بەكۆكردنەوەی 45 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی یانەكان دێت.
سەرچاوە/
سکای نیوز