كارمەندێكی نەخۆشخانە مرد و ژمارەیەكیش باری تەندروستییان تێكچووە

:: AM:11:03:02/09/2019 ‌
بەهۆكارێكی نادیار، كارمەندێكی نەخۆشخانەیەكی هەولێر دەمرێت و ژمارەیەك لە كارمەندانی نەخۆشخانەیەكی سلێمانی تووشی سكچوون دەبن و گومان لە خۆراكی كارمەندەكان دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم دووی ئەیلوول،  نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەندی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، ئێستە لە كاتی كاركردن لە سەنتەری خانزاد تایبەت بە ددان، كارمەندێكی پاككەرەوە بەناوی "بەختیار عەلی" گیان لە دەست دا.

هاوكات لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی هەشت كارمەندی پاككەرەوە بەهۆی خواردنەوە تووشی دڵ تێكهەڵهاتن و ڕشانەوە و سكچوون بوونە چارەسەریان بۆ دەكرێت، گومان لە خۆراكەكەیان دەكرێت و خۆراكەكەشیان لەلایەن كۆمپانیای سەرپەرشتی كارمەندەكان دابین دەكرێت.

ساڵی رابردوو لە یەكێك لە كەمپەكانی هەولێر بەهۆی خراپبوونی خۆراك و دابینكردنی لەلایەن چێشتخانەیەكەوە، باری تەندروستیی ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارەكان تێك دەچێت و بەو هۆیەوە چێشتخانەكە سزا درا.

بەهۆی بەرزیی پلەكانی گەرما خۆراكی زوو تێك دەچێت و چەندان جار لەلایەن ناوەندەكانی تەندروستی هۆشداری دراوە كە پێویستە خۆراكەكان لە بەردەم خۆر نەمێننەوە.





وشە - رامیار جەواد