ئه‌مرۆ له سلێمانی شانۆگه‌رییه‌كی نوێ به‌ناوی "گرفته‌كانی پیاوێكی مردوو" نمایش ده‌كرێ، شانۆگه‌رییه‌كه باس له ژیانی پیاوێك ده‌كات كه به ناخۆشی زۆردا تێپه‌ڕیوه له‌و كاته‌ی ژیاوه و كراوه‌ته شانۆگه‌ری.
شانۆی "گرفته‌كانی پیاوێكی مردوو" له نووسینی كامه‌ران شه‌هلایییه و له‌لایه‌ن مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی كاری وه‌رگیڕانی بۆ كراوه و ئیدریس شه‌وكه‌ت كاری ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی بۆ كردووه، هه‌روه‌ها له شانۆییه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له ره‌نده محه‌مه‌د و ڕێباز عوسمان و محه‌مه‌د گه‌رمیانی ڕۆڵه سه‌ره‌كییه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێی ئه‌یلوول، ئیدریس شه‌وكه‌ت ده‌رهێنه‌ری ئه‌م شانۆگه‌رییه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چیرۆكی شانۆگه‌رییه‌كه باس له به‌شێكی زۆری ئه‌و گرفتانه ده‌كات كه ئێسته زۆرێك له خێزانه‌كان دووچاری بوونه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، نزیكه‌ی سێ مانگه سه‌رقاڵی پڕۆڤه و ڕاهێنانین بۆ كاره‌كه‌مان و بڕیاره له 12ی ئه‌یلوول، ئه‌م شانۆگه‌رییه له ته‌لاری هونه‌ر لە هۆڵی چێواری سلێمانی نمایش بكرێت.
هه‌ولێڕ/ گه‌رمیان گلی