شوێنەواری گەرمیان پرسیار بۆ گەشیاران دادەنێت

:: PM:04:43:03/09/2019 ‌
بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان لە شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بەشێكی نوێی بەناوی (ئایا تۆ شوێنەوار ناسی؟) لە چوارچێوەی مۆزەخانەی شارستانی گەرمیان كردەوە.

ساڵح محەمەد جێگری بەرێوەبەری شوێنەواری گەرمیان، بە "وشە"ی راگەیاند، دوو مۆزەخانەی گرنگ لە بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیانە یەكێكیان تایبەتە بە كەرەستە شوێنەوارییەكان و ئەوی تریان بە كەلوپەلی كوردەواری، لە چوارچێوەی ئەو مۆزەخانانەدا بەشی شوێنەوار ناسی كراوەتەوە بۆ ئەوەی زانیاری بە گەشتیاران بدرێ‌.
 
روونیشی كردەوە كە بۆ دۆزینەوەی شوێنەواری زیاتر لە ناوچەكە هاوئاهەنگی لەگەڵ  زانكۆكانی گلاسكۆی بەریتانی  و دارسمودی ئەمەریكی كراوە كە لەبواری گەڕان و دۆزینەوەی ناوچەی شوێنەواری كاردەكەن.

بەپێی بەدواداچوونەكانی "وشە" لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار پارچەی (شكاو و ساغ) كە سەرجەمیان كەلوپەل و كەرەستەی شوینەوارین دۆزراونەتەوە و ڕادەستی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار گەرمیان كران.

هەر ئەمڕۆ لەمیانەی كردنەوەی بەشی ئایە تۆ شوێنەوار ناسی؟ نوێنەرانی زانكۆكانی بەریتانیا و ئەمەریكا ڕایان گەیاند كاركردنەكانیان لە سنوورەكە بەردەوام دەبێت و كاردەكەن بۆ دۆزینەوەی شێواز و جۆری خواردن و چۆنێتی بەكارهینانی ئەو كەلوپەلانەی كە لە ناوچەكەدا دۆزراونەتەوە.

 
گەرمیان / سەبری هۆرێنی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم