لیژنه‌ى ئه‌ده‌بى به‌خشینى خه‌ڵاتى بوكه‌رى به‌ریتانى لیستى كاندیدانى وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه ئاشكرا ده‌كات كه جگه له سه‌لمانى روشدى و مارگێت ئاتوود، نووسه‌رى تورك ئه‌لیف شه‌فیقیش یه‌كێكه له كاندیده‌كان.
ماڵپه‌ڕى
BBC به‌ریتانى ناوى چه‌ند كاندیدێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى به‌خشینى خه‌ڵاتى بوكه‌رى به‌ریانى بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له لیستێكدا لیژنه‌كه ناوى 151 كاندیدى بڵاو كردووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خه‌ڵاته‌كه به یه‌كێكیان بدرێت.
ئه‌وه‌ى جێى تێبینى بێت هه‌ریه‌كه له سه‌لمان روشدى و مارگرێت ئاتوود له لیسته‌كه‌دا، ئه‌وان پێشتریش هه‌مان خه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه.
له‌وانه سه‌لمان روشدى له ساڵى 1981 له‌سه‌ر رۆمانى "منداڵانى نیوه‌شه‌و" خه‌ڵاته‌كه‌ى وه‌رگرتووه و مارگرێتیش له‌سه‌ر رۆمانى "بكوژى كوێر" له ساڵى 2000 هه‌مان خه‌ڵاتى وه‌رگرتووه.
به‌ڵام ئه‌مساڵ ژنه نووسه‌رى به‌ره‌گه‌ز تورك ئه‌لیف شه‌فه‌ق ناوى له لیسته‌كه‌دایه، بڕیاره له 14ى مانگى داهاتوو خه‌ڵاته‌كه رابگه‌یه‌نرێت.
خه‌ڵاتى بوكه‌ر له‌ساڵى 1968 دامه‌زراوه، به به‌رزترین خه‌ڵاتى به‌ریتانى داده‌نرێت له بوارى ئه‌ده‌بدا و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى دنیایش گرنگى خۆى هه‌یه. خه‌ڵاته‌كه بریتییه له 50 هه‌زار پاوه‌ند.
ئه‌لیف شه‌فه‌ق له‌ساڵى 1971 له فڕه‌نسا له دایك بووه و به‌ره‌گه‌ز توركه، به هه‌ردوو زمانى توركى و ئینگلیزى ده‌نووسێ، كتێبه‌كانى بۆ 30 زمان وه‌رگێڕدراون له نێویان دا زمانى كوردییه بۆیه زۆربه‌ى كاره‌كانى له‌لایه‌ن خوێنه‌رانى كورد ناسراوه.