پردی دەلال له سه‌نته‌ری شاری زاخۆ یه‌كێكه له پرده ستراتیجی و
گرنگه‌كانی شوێنه‌واری و شارستانی له
كوردستان و عیراق و جیهان، مێژووی دروستکردنەکەی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له هه‌زار
و 500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری و نوژه‌نكردنه‌وه
له‌سه‌ر پرده‌كه ده‌كات، به‌مه‌ش درێژی پرده‌كه له 104مه‌تره‌وه دەکرێتە 134مه‌تر.
محه‌مه‌د یوسفی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایه‌تی شوێنه‌واره‌كانی زاخۆ به
"وشه"ی، راگه‌یاند، پردی دەلال له زاخۆ یه‌كێكه له شوێنه‌وارە
شارستانییه گرنگه‌كانی كوردستان و عیراق و جیهان، دروستکردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر
له هه‌زار و 500 ساڵ.
روونی دەکاتەوە، پرده‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له ئیمپراتۆره‌كانی بێزه‌نتینی
به‌ناوی زینوو دروستكراوه كه حوكمڕانی له ئه‌رمینیا كردووه، ئه‌وكات پردی دەلال
رێگایه‌كی لاوه‌كی بووه بۆ پێكه‌وه‌به‌ستنی ناوچه‌كانی ئه‌نادۆڵ و میزۆپۆتامیا،
ئه‌مه بێجگه لەوەی وه‌ك رێگایه‌كی بازرگانی و سه‌ربازیش به‌كارهێنڕاوه.
"درێژی پردی دەلال 104 مه‌تره و به‌رزییه‌كه‌ی 18مه‌تره و
پانییه‌كه‌شی چوار مه‌تر و 70سم، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردەکەی دەست پێ کرد، درێژی پره‌دەكه بو به 134 مه‌تر، چونكه
به‌شێكی زۆری پرده‌كه ژێر زه‌وی کەوتبوو و ئێسته بەدیار كه‌وتووەته‌وه" یوسفی
وای گۆت.
بەڕێوەبەری شوێنه‌واره‌كانی زاخۆ دووپاتی دەکاتەوە، ساڵی 2013 به بڕی
زیاتر له 500 ملیۆن دینار نۆژه‌نكردنه‌وه بۆ پردی دەلال كراوه و ئێسته‌ش جارێكی
تر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی تر ده‌كرێت. به‌ردی پرده‌كه له چیایه‌كی زاخۆ و
گه‌لی دێڕه‌شی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی هێنراوه، ئاسن و ڕه‌ساسیش له‌نێو پرده‌كه
به‌كارهێنڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی سه‌دان ساڵ بگرێت.
وەک ئاماژەشی پێ دەدات، به هاوكاری شاره‌وانی زاخۆ کۆمەڵێک جوانكاری
و خزمه‌تگوزاری له چوارده‌وری پرده‌كه دروست ده‌كرێت، هه‌ردوو په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ندان
ئه‌یاز زاخۆیی و ئه‌رده‌وان زاخۆیی له نێزك پرده‌كه داده‌نرێ، له‌گه‌ڵ دروستکردنی
چه‌ند پارك و باخچه و شوێنێك بۆ ئاهه‌نگه هونه‌ری و جه‌ماوه‌رییه‌كان، به‌ڵام به‌و
مه‌رجه‌ی كه گۆڕانكاری له مێژوو و شارستانییەت و شوێنه‌واری پرده‌كه نه‌كات.
به‌پیێ داتاكانی گه‌شتوگۆزاری زاخۆ، ساڵانه نزیكه‌ی 70 هه‌زار گه‌شتیاری
ناوخۆ و بیانی به مه‌به‌ستی گه‌شتوگۆزار سه‌ردانی پردی دەلال ده‌كه‌ن.
زاخۆ/ نه‌وزاد هلۆری