یه‌كێك له داهێنه‌ره‌كانی به‌ریتانیا جلێكی دروست كرد له‌سه‌ر شێوه‌ی فیلمی "IRON MAN" كه ده‌توانێت له‌ڕێیه‌وه بفڕێت و چه‌ندان كاری تری پێ ئه‌نجام بدات، دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له‌ناو كۆشكی شاژنی به‌ریتانیادا ئلیزابێسی دووه‌مدا تاقی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ گه‌شتێكی پێكرد كه زیاتر له چه‌ند كیلۆمه‌ترێكی تێپه‌ڕاند .
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بابه‌تێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر یه‌كێك له داهێنه‌ره به‌تواناكانی به‌ریتانیا كه جلی ئایرۆنمانی دروست كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، داهێنه‌ری به‌توانای به‌ریتانی ریچارد براونینگ "Richard Browning" دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ریكی داهێنانێك بوو له 22 ی ته‌مووزی 2018، جلێكی ئاسنینی دروست كرد له‌سه‌ر شێوه‌ی جله‌كانی IRON MAN كه ئه‌م جله توانای هه‌یه به‌خێراییه‌كی زۆر بڕوات و بفڕێت و ئه‌و كارانه ئه‌نجام بدات كه مرۆڤی ئاسایی ناتوانێت ئه‌نجامی بدات.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م جله ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌م جار له‌لایه‌ن ریچارد خۆیه‌وه تاقی كراوه‌ته‌وه و له كه‌ناره‌كانی ستۆڵنه‌وه تا ئایسلاند كه دوورییه‌كه‌ی 1.3 كیلۆمه‌تره گه‌شتی كرد، ئه‌م داهێنه‌ره پێنج بزوێنه‌ری بۆ جله‌كه زیادكردووه كه هێزی هه‌زار ئه‌سپی بۆ زیاتر كردووه و وای لێ كردووه ماوه‌یه‌كی باش بفڕێت.
ڕیچارد بڕاونینگ یه‌كێكه له داهێنه‌ره به‌توانا و به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتی به‌ریتانیا كه له 22ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1979، له له‌نده‌ن له دایك بووه، هه‌روه‌ها له نوێترین داهێنانیدا توانی جله‌كانی ئایرۆنمان دروست بكات و دنیا سه‌رسام بكات و بۆ جاری دووه‌م تاقی بكاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست ببێت.