كۆمپانیای ئێڵ جی له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا یه‌كێكه له مۆبایله ناوازه‌كانی ده‌خاته بازاڕه‌وه كه له‌ڕووی دیزاینه‌وه زۆر نوێیه و له‌رووی نرخیشه‌وه وه‌ك مۆبایله‌كانی تر گرانبه‌ها نییه، ئه‌مه‌یش زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشاوه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین مۆبایلی ئێل جی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئێڵ جی ئه‌مڕۆ نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "LG Q70" به بازاڕه‌كانی دنیادا بڵاو كرده‌وه كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه و گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله سه‌رنجی خه‌ڵكی زۆر به‌لای خۆیدا راكێشاوه، چونكه له‌ڕووی كوالێتی و نرخه‌وه زۆر گونجاوه.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ی گوتوویه‌تی، ئێل جیه نوێیه‌كه ئێسته له بازاڕه‌كانی دنیا ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌م تایبه‌تمه‌ندییانه، شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه كه 6.00 ئینجه‌وه له‌گه‌ڵ ڕوونی "Full HD" كه 1080 به 2160 پیكسڵه، هه‌روه‌ها له ڕووی هێزیشه‌وه پرۆسێسه‌رێكی 1.8 گێگاهێرتزیان بۆ داناوه له‌گه‌ڵ ڕامی چوار گێگابایتی ئه‌مه‌یش وایكردووه ئه‌م مۆبایله خاوبوونه‌وه‌ی به‌بێت و به‌هێزێكی یه‌كجار زۆر كاربكات و نرخه‌كه‌یشی بگاته 450 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئێڵ جی "LG" كورتكراوه‌ی Life's Good ه كه ساڵی 1958 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا و به دووه‌م كۆمپانیای گه‌وره كۆریای باشوور داده‌نرێت له دوای كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه، ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیۆل" و نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له 119 شوێنی جیاواز و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.