كۆمپانیای مارسیدس بێنز نوێترین خۆری ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی "SUV" نمایش كرد كه له‌ڕووی دیزاین و بۆدییه‌وه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه و به‌هێز دروست كراوه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی مارسیدس بێنز ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای مارسیدس بێنز بۆ سه‌ره‌تاكانی مانگی ئهیلوول، نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی مارسیدس "GLC"ی مۆدێل 2020ی نمایش كرد كه ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزه و هێزێكی تایبه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ بۆدییه‌كی گه‌وره و ناوازه كه جوانییه‌كی سه‌رنجراكێشی هه‌یه.
كۆمپانیاكه سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، ئۆتۆمبێله‌كه خاوه‌نی بۆدییه‌كی پته‌و و سه‌لامه‌ته، هه‌روه‌ها هێزێكی یه‌كجار زۆری بۆ دانراوه كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیتره له‌گه‌ڵ هێزی 270 بۆ 300 ئه‌سپ ئه‌مه‌یش وای كردووه به یه‌كێك له ئۆتۆمبێله به‌هێزه‌كان هه‌ژمار بكرێت و خه‌ڵكی داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ربێ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه تائێسته نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه..
مارسیدس بێنز یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیا به‌ناوبانگه له ساڵی 1986 له‌لایه‌ن "كاڕڵ بێنز" ه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام به فه‌رمی له ساڵی 1926 ه‌وه ده‌ستیان به‌كار كرد، مارسیدس ناوێكی ئیسپانییه و چه‌ند چیرۆكێكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ناوه كه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌م ناوه له كچی كاڕل بێنزه‌وه هاتووه كه ناوی مارسیدس بووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كۆمپانیاكه به‌ناوی ئه‌م كچه‌وه بكرێت.