كۆمپانیای فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌دان ملیۆن ژماره‌ی مۆبایلی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له داتابه‌یسێكی كراوه له ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن هێرشبه‌رانه‌وه دزراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
پێگه‌ی Tech Crunchی تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیا بڵاوی كرده‌وه، كه دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی 419 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری
فه‌یسبووك، كه بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی ئه‌كاونت و په‌یجه‌كان ژماره مۆبایله‌كانیان به‌كارهێناوه، له لیستێكی كراوه بۆ هه‌موو خه‌ڵك له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكرایه‌وه، كۆمپانیای فه‌یسبووك ڕووبه‌ڕووی له ده‌ستدانی متمانه‌ی به‌كارهێنه‌رانی بووه‌ته‌وه و خۆیشی پشتڕاستی ئه‌و زانیارییه‌ی كردووه‌ته‌وه.
داتاكه ژماره ته‌له‌فۆنی 133 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا و 18 ملیۆنی به‌ریتانیا و 50 ملیۆنی ڤێتنام و زۆربه‌ی وڵاتانی تری دنیای بڵاوكردووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژێك به‌ناوی كۆمپانیای فهیسبووكهوه وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه له ڕاستی و دروستی ئه‌و داتایه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، دووپاتی كرده‌وه كه كۆمپانیاكه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه و ده‌یه‌وێ ئه‌و كه‌لێنانه بدۆزێته‌وه، كه به‌وهۆیه‌وه ئه‌و داتا هه‌ستیاره‌ی لێه دزراوه.
دوای ئابڕووچوونه‌كه‌ی فه‌یسبووك له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی داتاكانی كۆمپانیای كامبریدج ئهنلایتیكا، كه تێیدا باس له‌وه كرابوو كه به ملیۆنان ئه‌كاونت بۆ پشتیوانی تره‌مپ له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی 2016 له فه‌یسبووك دروستكراون، ئه‌مه به دووه‌م ئابڕووچوونی گه‌وره‌ی فه‌یسبووك داده‌نرێ و به‌كارهێنه‌رانیش ڕه‌خنه‌ی توند ده‌گرن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هیچ متمانه‌یه‌كیان به فه‌یسبوك نه‌ماوه.