ئه‌م خۆراكانه‌ی له خواره‌وه باسیان ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست ئازارى
ژانه‌سه‌ر كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ستى دروستبوونى ئازار ناهێڵێت. ژانه‌سه‌ر زۆركات به‌هۆى دروستبوونى هه‌وكردن و چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك وه‌كو كه‌مخوێنى و به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێنه‌وه دروست ده‌بێت. به‌ڵام به‌م خۆراكانه ده‌توانن ماڵئاوایی له ژانه‌سه‌ر بكه‌ن.
یه‌كه‌م: ئاو، ڕۆژه‌كه‌ت به ئاو ده‌ست پێ‌ب كه. ئاو توانایى هه‌یه ژه‌هرى له‌ش لاببات و به‌رهه‌مهێنانى میز زیاد ده‌كات، زۆركات خواردنه‌وه كحولییه‌كان ده‌بنه هۆى به فیرۆدانى بڕێكى زۆر ئاوى له‌ش و له ئه‌نجامدا وشكبوونه‌وه دروست ده‌بێت كه هۆكارێكه بۆ ژانه‌سه‌ر له‌م كاته‌دا پێویست ئاو بخورێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى شله‌ی پێویست بۆ له‌شت بگه‌ڕێته‌وه.
دووه‌م: مۆز، رۆژانه مۆزێك بخۆ، مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم و ئه‌لیكترۆلایت و بڕێكى زۆر وزه بۆ له‌ش دابین ده‌كات و باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ژانه‌سه‌ریان هه‌یه.
سێیه‌م: شووتى، له‌و كاته‌ى كه نان ده‌خۆیت باشتره شووتیشی له‌گه‌ڵ بخۆیت، چونكه خواردنى شووتى ڕۆیشتنى خوێن باشتر ده‌كات و بڕێكى زۆر ئاوى تێدایه و یارمه‌تى له‌ش ده‌دات به شێدارى بمێنێته‌وه، به‌مشێوه‌یه ڕێ له ژانه‌سه‌ر ده‌گرێت.
چواره‌م: هه‌نگوین، پێكهاته‌ی زۆر گرنگی بۆ له‌ش تێدایه و به تایبه‌ت شه‌كری سروشتی جۆری فره‌كتۆز نیشانه‌كانى ژانه‌سه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى خێرا له‌ش له كحوول و مادده‌ى زیان به‌خش رزگار ده‌كات.