ئه‌مڕۆ هه‌ینی شه‌شی ئهیلوول، له مه‌رزێكی ناوچه‌یه‌ك كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرسانی باڵای عێراقی و ئێرانی بۆ بڕیایی كۆتایی كردنه‌وه‌ی مه‌رزی مهنزریهی به‌ڕووی گه‌شتیارانی شیعه‌دا كۆبنه‌وه و بڕیاری كۆتاییاندا.
عودی خدان، قایمقامی شارۆكه‌ی خاڵس و به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی یاسین یاسری وه‌زیری ناوخۆی عێراقی و به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له نێویاندا وه‌زیری ناوخۆی ئێران، بڕیاری كۆتایی درا له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی مه‌رزی مهنزرییه به‌ڕووی گه‌شتیارانی زیاره‌تكاری شیعه‌ی ئێران.
زیاتر گوتى، هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری ناوخۆی عێراقی بۆ گرتنه‌به‌ری پلانی تۆكمه‌ی ته‌ناهی بۆ پاراستنی گیانی زیاره‌تكارانی شیعه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای پارێزگای دیاله و فه‌رمانده‌كانی پۆلیس و سووپا كۆبوونه‌وه.
سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆی عێراقی بۆ مه‌رزی مونزریه و كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه به‌ڕووی گه‌شتیاراندا له كاتێكدایه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ڕۆژی پێشتر وه‌زیری به‌رگری عێراق سه‌ردانی مه‌رزی ناوبراو پارێزگای دیاله‌ی كرد.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی