دوای ساڵێك له خستنه ڕووی خزمه‌تگوزاری فه‌یسبووك ده‌یتینگ له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یسبووكه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ته‌نیا بۆ به‌كارهێنه‌رانی كۆڵۆمبیا، ئه‌و خزمه‌تگوزارییه دواجار فره‌وانكرا و ئێسته له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خراوه‌ته خزمه‌ته‌وه.
ئه‌و خزمه‌تگوزارییه نوێیه بۆ به‌یه‌كه‌وه گه‌یاندنی كه‌سانی گونجاوه به‌یه‌كتر، تا واده‌ی ژووان دابنێن و یه‌كتر ببینن و پێوه‌ندی له نێوانیان دروست بكه‌ن، ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یش ده‌خرێته ڕوو كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 18 ساڵه‌وه‌یه و ده‌توانرێ له ڕێی ئاپێكی نوێ وه‌ك زیادكراوێك له‌سه‌ر مۆبایله‌كان دابنرێت و به‌كاربهێنرێت.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی
فه‌یسبووك دوای ئه‌وه هات، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به یه‌كترناسین و ژووان پێشڤه‌چوونی به‌رچاویان له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا به‌خۆیه‌وه بینیوه، بۆیه فه‌یسبووك نایه‌وێ له‌و ڕووه‌وه دوا بكه‌وێ، به‌ڵكوو مه‌به‌ستیه‌تی پێش هه‌مووان بكه‌وێته‌وه، به‌هۆی ڕاكێشانی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی بۆ نێو ئه‌و خزمه‌تگوزارییه نوێیه.
به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له ڕێی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه یه‌كتر بناسن و واده‌ی دیدار و ژووان دابنێن و ته‌نانه‌ت واده‌ی گه‌شتیش تۆمار بكه‌ن، تا ئه‌گه‌ر له دوو وڵات و شوێنی جیاوازیش بوون، بۆ وڵاتێك به یه‌كه‌وه گه‌شت بكه‌ن و به ژووانی یه‌كتر شاد بن.
تۆ ده‌توانێ له‌و خزمه‌تگوزارییه نوێیه لایك و نیشانه‌ی دڵ بۆ نۆ كه‌س به نهێنی بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانن بنێریت، دواتر ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌وانه به‌هه‌مانشێوه تۆی به‌دڵ بوو، ئه‌وا ئه‌و خواست و حه‌زه نهێنیه‌ی نێوانتان ئاشكرا ده‌بێ و پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خزمه‌تگوزارییه‌كه‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ردوولاتان ده‌كرێته‌وه و ده‌ست به گفتوگۆ و دیارییكردنی واده‌ی ژووان داده‌نێن.