راستییەکانی پشت گرتنی سیروان كوێخا نەجم ئاشكرابوو

:: AM:09:30:07/09/2019 ‌
هۆی ڕاستەقینەی گرتنی سیروان كوێخا نەجم دروستبوونی دەمەقاڵێ بووە لەگەڵ ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و ئێستە هەوڵ دەدرێت لەڕێی سوڵحی عەشایەری كێشەكە كۆتایی بێت.

ئەمڕۆ شەموو حەوتی ئەیلوول، میدیاكانی سلێمانی ناوەڕۆكی دانیشتنێكی نێوان عەشیرەتی شوانە و ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتییان بڵاو كردووەتەوە بۆ چارەسەری كێشەكان كۆ بوونەتەوە.

ئاشكرا كراوە دوو كۆبوونەوەی تریش لە نێوانیان ئەنجام دراوە بۆ چارەسەری كێشەی نێوان ئەو دوو  كەسەی ناو یەكێتی و ئاسۆ مامەند بڕیاری داوە لە تەواوی مافەكانی خۆی خۆش ببێت كە لەسەر سیروانی كوێخا نەجم هەیەتی و تەنیا هەندێك شتی ورد ماوە.

باس لەوەش كراوە ماوەیەك لەمەوبەر لەسەر پۆست و پێكهێنانی حكوومەت دەمەقاڵی كەوتووەتە نێوانیان و سیروان كوێخا نەجم قسەی بە ئاسۆ مامەند گوتووە، لەوەوە كێشە كەوتووەتە نێوانیان.

 پێشتر ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتیی ڕای گەیاندبوو، لە قەڵاچۆلان دەستبەسەر كراوە، دواتر نووسراوێك بڵاو كرایەوە دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی ڕۆژی 25 ئاب بڕیاری گرتنی سیروان كوێخا نەجمی دەركردووە.



وشە - رامیار جەواد