پارەی قەرەبوو بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكرێت

:: AM:09:51:07/09/2019 ‌

قایمقامیەتی مەخموور ئاشكرای دەكات، لە ڕۆژی یەكشەم بریكارەكانی خۆراك دەتوانن پارەی قەرەبووی هاووڵاتییان وەربگرن و بەسەر هاووڵاتییان دابەشی بكەن.

ئەمڕۆ شەموو حەوتی ئەیلوول، لە ئاگەدارییەكی قایمقامیەتی شارۆكەی مەخموور هاتووە، سەرجەم بریكارەكانی خۆراك لە شارۆكەی مخموور ئاگەدار دەكەینەوە سبەی بچن پارە وەربگرن.

ڕوون كراوەتەوە، سبەی یەكشەم نۆی هەشتی ئەیلوول، بریكارەكان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراكی مووسڵ بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی ئەوبڕە پارەیەی خۆراك كە بۆ هاووڵاتییان دابین كراوە.

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بڕیارە ئەمساڵ بەشێك پارەی قەرەبوو بە هاووڵاتییان بدرێت لە بەرانبەر نەدانی پێداویستییەكان لە بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك لە چەند پارێزگایەك بەهۆی دروستبوونی كێشەی گواستنەوە.

عێراق بەپێی بڕیارێكی پێشووی نەتەوە یەكگرتووەكان، تا ساڵی 2003 ناچار كرابوو بە ڕادەستكردنی نەوت بەرانبەر بە خۆراك، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس پێدانی خۆراك بە هاووڵاتییان بەردەوام بوو بەهۆی زۆری خێزانی كەمدەرامەت و خراپی دۆخی ئابووری عێراق.




وشە - رامیار جەواد