شیراز: هەرگیز لە خۆشەویستەکەم خۆش نابم

:: PM:12:12:07/09/2019 ‌
خانمە ئەکتەر شیراز جەلال تەمەنی 30 ساڵە و خەڵکی سلێمانییە و دەڵێ، هەرگیز لە خۆشەویستەکەم خۆش نابم.
 
ئەمڕۆ شەموو حەوتی ئەیلوول، شیراز جەلال بە "وشە" ی ڕاگەیاند، ئەو کاتەی لە قوتابخانە بووم، هاوڕێکانم دەیانگوت بۆ ئەکتەری زۆر گونجاوی، چونکە من لەم کاتە لاسایی خەڵکم دەکردەوە و هەستم دەکرد توانای نواندنم هەیە، بۆیە بڕیارمدا ببم بە ئەکتەر.
 
زیاتر روونی دەکاتەوە، ماوەی دوو ساڵە کاری نواندن دەکەم، لەم ماوەیەدا هەمیشە هەستم بە بوونی خۆم و خۆشەویستیی دەوروبەرەکەم کردووە و هونەر لە ناخمدا بۆتە سەمفۆنیایەکی جوان و بەردەوام شتی جوانی پێشکەش دەکەم.

ئەو خانمە ئەکتەرە لەبارەی ئەزموونی خۆشەویستییەوە دەڵێ، مرۆڤ کە عاشق بوو دەبێت لەناو ڕۆحی خۆشەویستەکەیدا بژیت، بەڵام بەداخەوە لەم سەردەمەدا عەشق کاڵ بۆتەوە و نەماوە.

 

 

شیراز بەبێ ئەوەی ناوی بهێنێت ئاوا باس لە خۆشەویستەکەی دەکات، مرۆڤەکان بەدوای حەز و ئارەزووەکانیان دەکەون و هەست بە بوونی کەسی بەرامبەریان ناکەن، بۆیە مرۆڤ هەندێک جار کارێک دەکات دڵی بەرامبەرەکەی وێران دەکات، بۆیە من هەرگیز لە خۆشەویستەکەم خۆش نابم.

 

هەولێر/گەرمیان گلی





وشە - هیدایه‌ت جان