زۆركات ناوپۆشى ناوه‌وه‌ى گه‌ده تووشى برین ده‌بێت و پێی ده‌گوترێت برینی گه‌ده، توێژینه‌وه‌كان چه‌ند هۆكارێك بۆ تووشبوون به‌م حاڵه‌ته ئاشكرا ده‌كه‌ن و ڕێنمایی پێویستیش بۆ چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ برینی گه‌ده و نه‌هێشتنی ئه‌و كێشه ته‌ندروستییه ده‌كه‌ن.
هۆكاره‌كانی تووشبوون به
برینی گه‌ده بریتین له به‌كارهێنانى ده‌رمانى دژه‌هه‌وكردن وه‌كو ئه‌سپرین و بیۆپرۆڤین، یان هه‌وكردن به‌هۆى به‌كتریای پایلۆری، زۆر كه‌س وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ندێ خۆراك خراپن بۆ ئه‌وانه‌ی برینی گه‌ده‌یان هه‌یه، به‌ڵام زانست ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه خواردنه‌وه كحوولییه‌كان و فشاری ده‌روونی خراپترین هۆكارن بۆ مانه‌وه‌ی برینه‌كه و چاره‌سه‌ر نه‌بوونی.
ئه‌و خۆراكانه‌ى یارمه‌تى چاره‌سه‌ركردنى برینى گه‌ده ده‌ده‌ن ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م :چای زه‌نجه‌فیل، كوپێك چای زه‌نجه‌فیل كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر هێڵنجدان و ڕشانه‌وه و به‌دهه‌رسى. له‌هه‌مان كاتدا چاره‌سه‌رى برینى گه‌ده ده‌كات. چاى زه‌نجه‌فیل ده‌توانێت برینى گه‌ده چاره‌سه‌ر بكات.
دووه‌م: چای زه‌رده‌چه‌وه، زه‌رده‌چه‌وه ده‌توانرێت به‌هه‌مانشێوه وه‌كو چا ئاماده بكرێت به‌مشێوه‌یه چاره‌سه‌رى برینى گه‌ده ده‌كات. به‌هه‌مانشێوه‌ى چایى زه‌نجه‌فیل، یارمه‌تى له‌ناو بردنى ئه‌و به‌كتریاییه ده‌دات كه ده‌بێته هۆى دروستبوونى برینى گه‌ده.
سێیه‌م: شه‌ربه‌تى ئالۆڤێرا، ئالۆڤێرا گونجاوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى برینى گه‌ده و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى ترشی گه‌ده. ده‌توانرێت وه‌كو شه‌ربه‌ت بخورێته‌وه به‌مشێوه‌یه ناوه‌وه‌ى گه‌ده ده‌پارێزێت و برینه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه و یارمه‌تى هێوربوونه‌وه‌ى ئه‌و ئازاره ده‌دات كه به‌هۆى برینه‌وه دروست ده‌بێت.
چواره‌م: هه‌نگوین، هه‌نگوین تایبه‌تمه‌ندى دژه به‌كتریایى تێدایه كه یارمه‌تى چاره‌سه‌ركردنى برینى گه‌ده ده‌دات و تایبه‌تمه‌ندى دژه میكرۆبى هه‌یه و چه‌ندان میكرۆب و نه‌خۆشى له له‌شدا لاده‌بات و ته‌ندروستى گه‌ده و ریخۆڵه‌كان باشتر ده‌كات.
پێنجه‌م: ماست، رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى ماست بخۆ، چونكه به‌كتریای پرۆبیۆتیكسی تێدایه و به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان له ناو ده‌بات و ناوپۆشى گه‌ده ده‌پارێزێت.