هونهرمهندى ناودارى لبنانى نەجوا کەرەم بۆ دووەمین جار کلیپێکی تری خۆی لەسەر شەقام بڵاو کردەوە، لینكى یوتیووبهكه 771,873 بینهرى ههبووه تاكو ئێسته.
هونەرمەندی لبنانی "نەجوا کەرەم" نوێترین کلیپی خۆی لەسەر شەقام بڵاو کردەوە بە ناوی "بعشق تفاصیلك"، تێکستەکەی لەلایەن "ئەحمەد ماچی"، ئاوازەکەی لەلایەن "عادل عێراقی" دانراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن "ولید ناسیف" بۆکراوە.
پێشتر "نەجوا کەرەم" بە هەمان شێوە کلیپێکی بڵاو کردەوە لەسەر شەقام بەناوی "ملعون ابو العشق" زیاتر 71 ملیۆن بینەری تێپەڕاند، ئەم کلیپەیشی لەسەر هەمان شێواز بەرهەم هێنایەوە.
نەجوا کەرەم لە ساڵی 1966 لە لبنان لە دایکبووە، بەشی فەلەسەفەی خوێندووە، لە منداڵیەوە خولیای گۆرانی گوتنی هەبووە، لە ساڵی 1989 یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی بڵاو کردەوە، ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد، ئێسته هەوادارێکی زۆری هەیە لە ڕۆژهەلاتی ناوهراستدا.