له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی ئۆتۆمبێڵێك منداڵێكی حه‌وت ساڵانی كرد به ژێره‌وه و دواتر گیانی له‌ده‌ست دا، له‌لایه‌كى تر هه‌ر ئه‌مشه‌و له شارۆكه‌ی ڕانییه ئۆتۆمبێڵێك منداڵێكی تر‌ى ته‌مه‌ن دوو ساڵانی شێلا و ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌شی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرای كردووه، كه ڕووداوه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتى ئهیلوول، ئۆتۆمبێڵێك له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی ڕوویداوه.
ڕای گه‌یاندووه، ئۆتۆمبێڵێك، له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار له نزیك باڵه‌خانه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن، منداڵێكی له دایكبووی ساڵی 2012ی كردووه به‌ژێره‌وه و دوای گواستنه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یش بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه.
پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكراى كردووه، كه شۆفێری ئۆتۆمبێڵه‌كه ده‌ست به‌سه‌ر كراوه و ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار كراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌عات 8:30 خوولەکی ئەمشەو ئۆتۆمبێڵێکی جۆری (نیسان/په‌تڕۆڵ) لە ترافیکی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانەی لە ڕەگەزی نێر شێلا و لەئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له باره‌ی ڕووداوه‌كه ڕای گه‌یاندووه، پاش گەیاندنی ته‌رمی منداڵه‌كه بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانییە و توێکاری بۆ لاشەکەی، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24یش لە یاسایی هاتوچۆ، شۆفێری ئۆتۆمبێڵەکە ڕاگیراوه.