رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، ماوه‌یه‌كه میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى بووه‌ته دووان، ململانێى ئه‌م دووانه‌یش وا ده‌كات ویستى سیاسیى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران تێكبشكێنرێت و ده‌وڵه‌تى عێراق به‌هاى نه‌مێنێ و شیعه‌یش رووبه‌ڕووى یه‌كتر ببنه‌وه.
رۆژنامه‌ى ئیندپێندنتى " independent" به‌ریتانى له راپۆرتێكدا باس له دوو له‌تبوونى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات و ده‌ڵێ، ئێسته ئه‌م هێزه بووه‌ته دووان، دواتریش باس له كاردانه‌وه‌ى ململانێى نێوان ئه‌م دوو هێزه ده‌كات و پێی وایه، له‌ڕووى ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت و جه‌ماوه‌ریشه‌وه زیانێكى زۆر به‌ر عێراقییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێ.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ناونیشانى راپۆرته‌كه‌ى به‌مشێوه‌یه داڕشتووه، "دوو حه‌شد به ئاشكرا له ململانێدان و حكوومه‌تى عێراقیش كه‌وتووه‌ته به‌ر ره‌شه‌با". له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه "زنجیره‌یه‌ك مشتومڕى سیاسى كه له‌مداوییه له به‌غدا به‌ڕێوه چوون تیۆرى بوونى دوو حه‌شدى شه‌عبییان به‌رجه‌سته كردووه، كه یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و ئه‌ویتریان له‌لایه‌ن تارانه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه".
دواتریش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، چاودێرانى سیاسى پێیان وایه ئه‌م دووله‌تبوونه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له لووتكه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م میلیشیاوه ده‌ستى پێ كردووه كه ماوه‌یه‌كى كورته به ئاشكرا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌ویش خۆى له ململانێى نێوان فالح فه‌یازى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى حه‌شدى شه‌عبى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسى جێگرى ده‌نوێنێ.
دووپاتى ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه كه ململانێى ئه‌م دووانه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانى ناو ئه‌نجوومه‌نى حه‌شدى شه‌عبییه.
كێشه‌كه له ئیسرائیله‌وه ده‌ستى پێ كرد
ناكۆكى ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یه‌ى حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌و كاته ده‌ستى پێ كرد كه چه‌ند جارێك له‌لایه‌نى نادیاره‌وه هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له عێراق. هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كانیش ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیش دوورتر له‌مه رۆیشت و ئه‌مه‌ریكاى تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ى رێى داوه ئیسرائیل بۆردمانى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بكات له عێراق، بۆیه داواى له حكوومه‌تى عێراق كرد كار بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكات. كه‌چى فالح فه‌یازى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى گوتى "ئه‌و بۆچوونانه‌ى موهه‌ندیس گوزارشت له حه‌شدى شه‌عبى ناكه‌ن".
ئه‌مه سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ناكۆكییه‌كان بوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌كى كورت هێور بوونه‌وه. ئه‌م جاره ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیش گوتى حه‌شدى شه‌عبى هێزێكى به‌رگرى ئاسمانى داده‌مه‌زرێنێت، كه‌چى دواى چه‌ند سه‌عاتێك فالح فه‌یاز ئه‌مه‌یشى ره‌ت كرده‌وه.
رۆژنامه‌ى ئێندپێدنتى به‌ریتانى ده‌ڵێ، "چاودێرانى سیاسى ده‌پرسن لێكه‌وته‌كانى ئه‌م ناكۆكییه له عێراق چى ده‌بێت؟". دواتر رۆژنامه‌كه هه‌وڵ ده‌دات سێ ره‌هه‌ندى نه‌رێنى له‌م ململانێى نێوان دوو سه‌ركرده‌یه ده‌ربخات كه ئه‌وان و زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى تر‌ى حه‌شد سه‌ر به ئێرانن. سه‌ره‌تا له فه‌رامۆشكردنى ده‌وڵه‌ت ده‌ست پێ ده‌كات.
قووتدانى ده‌وڵه‌ت
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئه‌م به‌شه‌ى راپۆرته‌كه‌ى ناوناوه "قووتدانى ده‌وڵه‌ت"، له سه‌ره‌تادا ده‌ڵێ ئه‌م ململانێیه‌ى نێوان سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ته‌نیا بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى قه‌تیس نابێت، به‌ڵكو وا ده‌كات ته‌واوى ده‌وڵه‌ت بكه‌وێته ژێر هه‌ژموونى ئێران.
عه‌لى ئه‌غوان كه چاودێرێكى سیاسى عێراقییه ده‌ڵێ، " له عێراقدا دوو ده‌وڵه‌ت هه‌یه، یه‌كێكیان بچووك و شه‌رمن و گۆشه‌گیر و نامۆ، ئه‌مه‌یان ده‌وڵه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانیه‌تى، له‌گه‌ڵ ته‌واوى دامه‌زراوه كاغه‌زییه‌كانى تر". دواتر ئه‌غوان باس له ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى تر ده‌كات و ده‌ڵێ، "ده‌وڵه‌تى دووه‌م ده‌وڵه‌تى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس و هادى عامرى و قه‌یس خه‌زعه‌لییه. ئه‌مه‌یان ده‌وڵه‌تێكى به‌هێز و پته‌وه، هه‌موو شتێكى هه‌یه و هیچ شتێك ناتوانێ به‌ڕووى بوه‌ستێ". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عه‌لى ئه‌غوان دووپاتى ده‌كاته‌وه ده‌وڵه‌تى دووه‌م "ده‌وڵه‌تى شه‌ڕه".
ئه‌و چاودێره سیاسییه ده‌ڵێ، "ده‌وڵه‌تى یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تى یاسایه له وڵاتێك كه‌س رێز له ده‌ستوور وسیسته‌م ناگرێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌تى دووه‌م قه‌واریه‌كى هاوته‌ریبه و خاوه‌ن بڕیاره".
پێكدادانى شیعه- شیعه
لێكه‌وتێكى تر‌ى ململانێیه‌كان خۆى له پێكدادانى شیعه- شیعه ده‌بینێته‌وه. راپۆرته‌كه له‌م بڕگه‌یه‌یدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌سه‌ڵاتى نییه به‌ره‌وى حه‌شدى شه‌عبى بوه‌ستێ هه‌رچه‌نده خۆى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقه، هۆكاری سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه ئه‌و هیچ حزبێكى نییه له په‌رله‌مان داكۆكى لێ بكات.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پێكدادانى شیعه- شیعه، رۆژنامه‌ى ئیندپێندنت ئاماژه بۆ لێدوانه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌كات كه هه‌ڕه‌شه‌ى كردبوو پشت له حكوومه‌ت ده‌كات ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هێزى ئاسمانى دابمه‌زرێنن. سه‌در داواى كرد حكوومه‌ت به‌ڕووى ئه‌و هه‌وڵانه بوه‌ستێته‌وه.
تێكشكاندنى ویستى سیاسى عه‌بدولمه‌هدى
سه‌رمه‌د تائى كه رۆژنامه‌نووسێكى دیارى عێراقه، به رۆژنامه‌ى ئیندپێدنتى گوتووه ئێران ده‌یه‌وێ ویستى سیاسى عادل عه‌بدولمه‌هدى بكشێنێ، كه‌چى عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ژێر گوشارى جه‌ماوه‌ریدایه و كۆمه‌ڵێك ئه‌ركى هه‌یه و هه‌ر هێنده‌ى له توانا هه‌یه ئه‌نجامى بدات.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه پێی وایه بۆ پاراستنى ویستى سیاسى عادل عه‌بدولمه‌هدى و ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران و كۆتاهێنان به‌م ته‌نگژه‌یه، پێویسته فالح فه‌یازى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى حه‌شدى شه‌عبى سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسى جێگرى پووچه‌ڵ بكاته‌وه.