سبەی حەوتەمین فێستیڤاڵی دهۆک دەست پێ
دەکات و به‌رێوبه‌ری هونه‌ری فێستیڤاڵه‌كه رای ده‌گه‌یه‌نێ، فێستیڤاڵه‌كه بۆ
ماوه‌ی هه‌شت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ژماره‌یه‌ك سینه‌ماكار و فیلم ساز و هونه‌رمه‌ندی
هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و جیهان به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن.
شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، سبه‌ی حهوتهمین
فیلمه فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات و بۆ ماوه‌ی هه‌شت
رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
زیاتر روونی دەکاتەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك و چه‌ند سپۆنسه‌رێك
ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵه‌كه لهئهستو ده‌گرن، له فێستیڤاڵه‌كه دا 112 فیلم
له 75 وڵاتی جیهان به‌شداری ده‌كه‌ن.
به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی
فیلمی دهۆك روونی كرده‌وه، زورترین فیلمی عه‌ره‌بی به‌شدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا
كردووه و سبه‌ی سه‌عات پێنجی ئێواره له هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی زانكۆی دهۆك ده‌ست
ده‌كرێت بە دانانی فه‌رشی سوور بۆ ئەو هونه‌رمه‌ندان و سینەماکار و فیلمسازانەی كه
به‌شدارییان كردووه، هه‌روه‌ها دواتر فێستیڤاڵه‌كه به فیلمی "كامیون"
كه له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كامبوزیا پارتوڤ بهرههمهێنڕاوه
به دیاریكراوی سه‌عات 7:300 له هۆڵی كونفرانسه‌كه ده‌ست به کارەکانی دەکات و رۆژانه
له سێ هۆڵی شاری دهۆك فیلمه‌كان نمایش ده‌كرێن.
"نزیكه‌ی هه‌زار فیلم
به‌شداری له فێستیڤاڵه‌كه كردووه، به‌ڵام ته‌نیا كێبركێ له‌سه‌ر 112 فیلم ده‌بێت،
50 فیلمی كوردین، ئه‌وانی تر له وڵاته عه‌ره‌بی و بیانییه‌كان به‌شدارییان
كردووه، به‌شێك له‌و فیلمانە ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵی په‌نجاكان، له‌و فیلمانه كێبركێ
خه‌ڵات ته‌نیا له‌سه‌ر 55 فیلم ده‌بێت" شه‌وكه‌ت ئەمین وای گۆت.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری